هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا كه‌مده‌كات

10:28 - 09/09/2023

983جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا رایگەیاند، لە ماوەی هەفتەی رابردو رۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوت لە عێراقەوە هەناردەی ئەمریکا کراوە و بەراورد بە هەفتەی پێشوتر بە رێژەی 178 هەزار بەرمیلی رۆژانە کەمیکردوە.

بەپێی خشتەیەکی ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا، رێژەی ناوەندی نەوتی هاوردەکراو بۆ ئەمریکا لە هەفتەی رابردو 5.82 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە بوە و بەراورد بە هەفتەی پێشوتر بە رێژەی 178 هەزار بەرمیلی رۆژانە کەمیکردوە.

رۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوتی عێراقی هەناردەی ئەمریکا کراوە 

لە ماوەی هەفتەی رابردو رۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوتی عێراقی هەناردەی ئەمریکا کراوە و بەراورد بە هەفتەی پێشوتر بە رێژەی 132 هەزار بەرمیلی رۆژانە کەمیکردوە.

زۆرترین رێژەی نەوتی هاوردەکراوی ئەو وڵاتە لە کەنەدا بوە بە رێژەی 3.67 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە

هەر بە گوێرەی داتاکانی ئیدارەی وزەی ئەمریکا، زۆرترین رێژەی نەوتی هاوردەکراوی ئەو وڵاتە لە کەنەدا بوە بە رێژەی 3.67 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە و لە دوای ئەویش لە مەکسیکەوە رۆژانە 699 هەزرا بەرمیل نەوت هاوردەی ئەمریکا کراوە و لە سعودییەش رۆژانە 567 هەزار بەرمیل نەوت هاوردە کراوە

نیشانەکردن

نەوت ئه‌مریكا