كەشناسی هەرێم رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی راگەیاند

10:06 - 07/09/2023

2932جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەكانی گەرما بەڕێژەیەكی بەرچاو نزمدەبنەوە و بەجۆرێك لە گەرمیان پلەكانی گەرما بۆ 41 پلەی سیلیزی دادەبەزن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت بە گشتی لەكاتەكانی ئێوارە ئەگەری كەمێك تۆز هەیە لە ناوچەكانی باشوری هەرێم، پلەكانی گەرماش بەڕێژەی 4-5 پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ  نزمدەبنەوە".

سبەی هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت

ئاماژەی بەوەشكردوە، سبەی هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ 1-2 پلە نزمدەبنەوە.

 

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     : 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی   :36 پلەی سیلیزی
دهۆك      : 37  پلەی سیلیزی
كەركوك   : 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 38 پلەی سیلیزی
 زاخۆ        : 38 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 26 پلەی سیلیزی
سۆران :      35  پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  41  پلەی سیلیزی

 

نیشانەکردن

كه‌شناسی‌