خەندان-
ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا رایگه‌یاند، ئاڵای ڕوسیا ناتوانێت له یارییه‌كانی ئۆڵۆمپیادی پاریس هه‌ڵبكرێت وه‌كو وڵاتێكی به‌شدار له پاڵه‌وانێتیه‌كه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری به‌شداریكردنی یارزانانی روسیا له ئۆڵۆمپیادی تاكه‌كه‌سی، ئیمانوێڵ ماكرۆن له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی وه‌رزشی لۆ ئیكویپ وتی، "هیوادارم ئه‌مه بڕیارێكی ویژدانی بێت له جیهانی ئۆڵۆمپیاددا، مه‌رجیش نییه وڵاتی میواندار بڕیار بدات كه لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نێوده‌وڵه‌تی بۆ یاریه‌كان چی بكات".
ناكرێت ئاڵای ڕوسیا له ئۆڵۆمپیادی پاریس‌دا هه‌بێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ناكرێت ئاڵای ڕوسیا له ئۆڵۆمپیادی پاریس‌دا هه‌بێت، كۆده‌نگی له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه، چونكه ڕوسیا وه‌ك وڵاتێك له‌كاتێكدا جێگه‌یه‌كی نییه كه تاوانی جه‌نگ ئه‌نجامده‌دات و منداڵانیش ئاواره ده‌كات".
ئه‌و پرسه جیهانیه و لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی ده‌بێت بڕیاری له‌سه‌ر بدات
ئیمانوێل ماكرۆن ئاشكراشیكردوه، "ئه‌و پرسه جیهانیه و لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی ده‌بێت بڕیاری له‌سه‌ر بدات و یاریزانه روسیه‌كانیش كه به‌شێكیان هه‌مو ژیانی خۆیان ئاماده كردوه و ڕه‌نگه ببنه قوربانی ئه‌م سیسته‌مه، بۆیه ده‌بێت لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نێوده‌وڵه‌تی ببنه ئاستێك بڕیارێكی دادپه‌روه‌رانه كه ئۆكرانیه‌كان لێی تێده‌گه‌ن و ئه‌مه‌ش ئه‌و هاوسه‌نگییه كه ده‌بێت به‌ده‌ستی بهێنین".