خەندان-
گروپێك له هاوڵاتیانی ئه‌مریكی له ویلایه‌تی كۆلۆرادۆ سكاڵایه‌كیان تۆمار كرد و داوایانكرد ڕێگری له دۆناڵد تره‌مپ بكرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ساڵی 2024ی وڵاته‌كه‌یان.
داواكه له‌لایه‌ن شه‌ش ده‌نگده‌ری كۆماریه‌كان و بێلایه‌نه‌كانه‌وه تۆماركراوه و كه له‌لایه‌ن گروپێك به‌ناوی (هاوڵاتیانی به‌رپرسیارێتی و ئه‌خلاق له واشنتن) نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرێت.
ئه‌و داوایه له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌مواری 14ـی ده‌ستوری ئه‌مریكایه
ئه‌و داوایه له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌مواری 14ـی ده‌ستوری ئه‌مریكایه، كه تێیدا هاتوه ئه‌و كه‌سانه‌ی تێوه‌گلاون له یاخیبون یان نافه‌رمانی دژی ده‌ستور، ڕێگرییان لێده‌كرێت به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن.
داواكاران تره‌مپ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به تێوه‌گلانی له یاخیبون له ده‌ستور
داواكاران تره‌مپ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به تێوه‌گلانی له یاخیبون له ده‌ستور له كاتی ڕوداوه‌كانی هێرشكردنه سه‌ر كاپیتوڵ له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی له 6ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2021
ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس بڵاویكردۆته‌وه، ڕه‌نگه له ویلایه‌ته‌كانی دیكه‌ش داوای یاسایی هاوشێوه تۆمار بكه‌ن و ئه‌و بابه‌ته بگاته دادگای باڵای ئه‌مریكا و دواجار بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له‌باره‌وه بدرێت.