خەندان-
ئیلۆن مه‌سك ملیاردێری ئه‌مریكی و خاوه‌نی كۆمپانیای تێسلا و پلاتفۆڕمی ئێكس (تویته‌ری پێش‌و) رایگه‌یاند، ڕه‌نگه شه‌ڕه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مارك زوكه‌ربێرگ سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی مێتا دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له گه‌شته‌كه‌ی ئه‌نجام بدرێت.
ئیلۆن مه‌سك ماسك ڕایگه‌یاندوه، مارك زوكه‌ربێرگ ڕه‌تیكرده‌وه له ئیتاڵیا شه‌ڕی له‌گه‌ڵ بكات، دوای ئه‌وه‌ی له شه‌ڕه‌كه‌ی كۆلۆسیۆمی رۆما كشایه‌وه، هه‌ربۆیه پێشنیاری كردوه، بچێته لای زوكه‌ربێرگ له ماڵه‌كه‌ی خۆی وه‌ك شوێنێكی سه‌لامه‌ت، زوكه‌ربێرگیش وه‌ڵامی دایه‌وه كه له گه‌شتێكدایه.
زوكه‌ربێرگ وتی،شوێنی شه‌ڕه‌كه دیاری بكه
ئیلۆن مه‌سك هیچ بژارده‌یه‌كی نه‌بو جگه له‌وه‌ی له په‌یجه‌كه‌یدا له ماڵپه‌ڕی ئێكس (پێشتر تویته‌ر) بنوسێت، "بۆچی نایه‌وێت شه‌ڕم له‌گه‌ڵ بكات؟" له‌وه‌ڵامیشدا زوكه‌ربێرگ وتی، "شوێنی شه‌ڕه‌كه دیاری بكه"، مه‌سكیش له‌وه‌ڵامدا باسی له‌وه‌كرد، "له‌گه‌شتێكم و كاتێك ده‌گه‌ڕێمه‌وه ره‌نگه شه‌ڕه‌كه بكه‌ین".
شاره‌وانیه‌كانی رۆما ئاماده‌یی خۆیان بۆ میوانداریكردنی شه‌ڕه‌كه ڕاگه‌یاند
ژماره‌یه‌ك شاری ئیتاڵیا پێشنیازیان پێشكه‌ش كردبو بۆ یارییه‌كه، پێشتر خودی مه‌سك باسی كردبو، سه‌رۆك شاره‌وانیه‌كانی بێنیڤێنتۆ و تائۆرمینا هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ته‌واوی ناوچه‌ی كالابریا، ئاماده‌یی خۆیان بۆ میوانداریكردنی شه‌ڕه‌كه ڕاگه‌یاند.
پێشنیازكرا هه‌ردولا باس له پرسه‌كانی جیهانگیری و زیره‌كی ده‌ستكرد بكه‌ن
هه‌روه‌ها داریۆ ناردێلا، سه‌رۆكی شاره‌وانی شاری توسكانی فلۆرانس پێشنیارێكی مرۆیی پێشكه‌ش كرد بۆئه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ی نێوان مه‌سك و زوكه‌ربێرگ له شێوه‌ی شه‌ڕی بیرۆكه‌كاندا به‌ڕێوه‌بچێت، هاوكات باس له پرسه‌كانی جیهانگیری و زیره‌كی ده‌ستكرد بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ئیتاڵیا دوپاتیكرده‌وه، دانوستان به‌رده‌وامه بۆ ئه‌نجامدانی یارییه‌كه له‌نێوان ئه‌و دو ملیاردێره ئه‌مریكییه و به وته‌ی جینارۆ سانجیولیانۆ وه‌زیری ڕۆشنبیری ئیتاڵیا شه‌ڕه‌كه له ڕۆما ڕونادات، له‌به‌رامبه‌ریشدا مه‌سك ڕایگه‌یاند، قسه‌ی له‌گه‌ڵ جۆرجیا میلۆنی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا كردوه و رێكه‌وتوه له‌سه‌ر دیاریكردنی شوێنێك بۆ شه‌ڕه‌كه.