خەندان-
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، بڕیاردرا به كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ڕێگاوبان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بكرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، به فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ڕێگاوبان، ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێته‌وه.
ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه نوێیه، به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه بۆ هاوڵاتییانی سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، كردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه نوێیه، به مه‌به‌ستی سه‌رپه‌رشتیكردن و به‌دواداچونی پڕۆژه‌كانی ڕێگاوبان، ئاوه‌دانكردنه‌وه، نیشته‌جێكردن و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه بۆ هاوڵاتییانی سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.