فڕۆكەخانەی هەولێر رونكردنەوە لەبارەی "دەستگیركردنی 20 كارمەند" دەدات

10:24 - 04/09/2023

7105جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوبەرایەتی گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رەتیدەكاتەوە، هیچ كارمەندێكیان دەستگیركرابێت بەتۆمەتی سپیكردنەوەی پارە و راشیدەگەیەنێت، ئەم هەواڵانە بریتین لە تۆمەتی هەڵبەستراو بۆ فڕۆكەخانەیان.

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "دوابەدوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی دەستگیركردنی ژمارەیەك كارمەندی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، بەهۆی سپیكردنەوەی پارە، ئێمە‌ وەكو بەڕێوبەرایەتی گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لێرەوە بۆ ڕایگشتی ڕونیدەكەینەوە، كە سەرتاپای ئەم هەواڵانە‌ ڕەتدەكەینەوە، كە باس لە دەستگیركردنی 20 كارمەند دەكەن لەلایەن ئاسایشی فڕۆكەخانەوە".

ئەم هەواڵانە بریتین لە تۆمەتی هەڵبەستراو بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر

ئاماژەی بەوەشكردوە، "ئەم هەواڵانە بریتین لە تۆمەتی هەڵبەستراو بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، داواكارین لە سەرجەم كەناڵەكانی ڕاگەیاندن و دەزگا میدیاییەكان، كە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر نەكەن بە چەقی هەواڵی چەواشەكاری و بێ بنەما".

ئەوەش لەكاتێكدایە پێشتر ژمارەیەك لەمیدیاكان بڵاویانكردەوە، 20 كارمەندی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەتۆمەتی "سپیكردنەوەی دراو" دەستگیركراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ ئەنجامدەدرێت.

نیشانەکردن

هەولێر