عێراق له‌ مانگێكدا زیاتر لە هه‌شت ملیار دۆلاری له‌ فرۆشتنی نه‌وت ده‌ستده‌كه‌وێت

03:37 - 02/09/2023

2396جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگه‌یاند، داهاتی فرۆشتنی نه‌وت له‌ مانگی رابردودا زیاتر له‌ هه‌شت ملیار دۆلار بوە.

 10 ملیۆن و 122 هه‌زار و 874 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ كراوه‌
وەزارەتی نەوتی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، "کۆی هەناردەکردن و داهاتی بەدەستهاتو له‌ مانگی رابردودا بەپێی ئەو ئامارەی لەلایەن کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی (سۆمۆ)وه‌ دەرچوە 10 ملیۆن و 122 هه‌زار و 874 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ كراوه‌، داهاتەکەشی بڕی هه‌شت ملیار و 846 ملیار دۆلار بوه‌".
کۆی ئەو بڕە هەناردەکراوانەی نەوتی خاو بۆ مانگی رابردو  105 ملیۆن و 236 هەزار و 963 بەرمیل بوە
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، کۆی ئەو بڕە هەناردەکراوانەی نەوتی خاو بۆ مانگی (ئاب/8) لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بڕی 105 ملیۆن و 236 هەزار و 963 بەرمیل بوە، هاوکات بڕی هەناردەکراو بۆ ئوردن بڕەکەی  464 هەزار و 725 بەرمیل بوه‌.
هەناردەکردن لە کێڵگەی گەیارە 421 هەزار و 186 بەرمیل بوە
له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، هەناردەکردن لە کێڵگەی گەیارە 421 هەزار و 186 بەرمیل بوە، لەکاتێکدا تێکڕای بڕی هەناردەکراوی ڕۆژانە گەیشتوەتە سێ ملیۆن و 423 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا و تێکڕای نرخی یەک بەرمیل گەیشتوه‌ته‌ 83.35 دۆلاری ئه‌مریكی.

نیشانەکردن

عێراق نەوت