خه‌ندان-
كێشه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا درێژه‌ی هه‌یه و ئەو شانده‌ی هەرێم كه بۆ رێککەوتن لە سەر بودجە و موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانەی بەغدا كرا به‌بێ هیچ ئه‌نجامێك گه‌ڕایه‌وه، په‌رله‌مانتارێك ده‌ڵێت، "ئه‌گه‌ر فشارێكی نێوده‌وڵه‌تی سیاسی نه‌بێت بیانوه‌كانی به‌غدا هێنده ده‌بن كه پشكی كورد رابگرێت و ره‌وانه نه‌كرێت"، ده‌شڵێت، "راگرتنی پشكی كورد په‌یوه‌ندی به وه‌زیری دارایی عێراقه‌وه هه‌یه كه یه‌كێكه له هه‌ره كاراكته‌ره به ئاگاكانی ئێستا و به‌ته‌نها فه‌رمان له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وه‌رناگرێت".
له‌ئێستادا فه‌رمانبه‌ران، مامۆستایان و خانه‌نشینان له هه‌رێمی كوردستان موچه‌ی مانگه‌كانی (ته‌موز/7) و (ئاب/8)ی ئه‌مساڵیان وه‌رنه‌گرتوه، له‌كاتێكدا زیاتر له پێنج مانگه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له رێگه‌ی بۆرییه‌وه بۆ توركیا راگیراوه، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی خه‌ندان، حكومه‌تی عێراق ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه كه هاوشێوه‌ی مانگی رابردو 598 ملیار دینار بداته هه‌رێم، به‌ڵام ده‌یه‌وێت له‌و پاره‌یه قه‌رزی بانكی بازرگانی عێراق (TBI) ببڕێت كه ساڵانی رابردو حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ریگرتوه.
به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق دەڵێن، ئەو ژمارانەی شاندی هەرێم دەیخەنەڕو جیاوازە لەو ژمارانەی لەبەردەست ئەواندایە
خه‌ندان زانیویه‌تی، به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق له كۆبونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كورد و شاندی عێراق وتویانه ئاماری جیاوازیان لەبارەی داهاتی ناوخۆ و دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان لەبەردەستدایە، ئەو ژمارانەی شاندی هەرێم دەیخەنەڕو جیاوازە لەو ژمارانەی لەبەردەست ئەواندایە و پێیانوایه داهاتی ناوخۆ و ده‌روازه‌كان زۆر زیاتره له‌و ژماره‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرای ده‌كات.
ئه‌گه‌ر بێت فشارێكی سیاسی له‌سه‌ر بەغدا دروستنه‌كرێت کێشە دروستدەکات
ئه‌حمه‌د غه‌ریب، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی دواكه‌وتنی پشكی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "حكومه‌تی عێراق ئه‌گه‌ر بێت و فشارێكی سیاسی له‌سه‌ر دروستنه‌كرێت له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا وردبینیه‌كان هێنده‌ی ئه‌وه‌ده‌بن كه حكومه‌تی عێراقی لاملی و لاڕێیی دروستبكات و كێشه بۆ پرسی پشكی هه‌رێمی كوردستان دروستبكات، كه كێشه‌ی له‌سه‌ر داهاتی ناوخۆ و ده‌روازه‌كان دروستكردوه".
پابه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان لای ئه‌وان به‌س نییه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حكومه‌تی عێراق له‌ڕوكه‌شدا ده‌ڵێت كه ئه‌وان پابه‌ندن به رێككه‌وتنی هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت به‌ڵام له جێبه‌جێكردنی بواره ئیداریی و داراییه‌كاندا كێشه‌ی دیكه هاتوه‌ته پێشه‌وه و پابه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان "لای ئه‌وان به‌س نییه، ئه‌و شانده‌شی كه چوه‌ته به‌غدا پێیان وتون كه ئه‌وه‌ی پێویست بوه هه‌رێم كردویه‌تی".
پێموایه كه پێویسته فشارێكی سیاسی باڵاتر هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی مرونه‌ت بێته پێشه‌وه
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت، "به‌ر له مانگێك بڕوام وابو كه ئه‌گه‌ر به‌زوترین كات هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌كات ئه‌وا شتی دیكه دێته پێشه‌وه و ئێستاش وای لێهاتوه و پێموایه كه پێویسته فشارێكی سیاسی باڵاتر هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی مرونه‌ت بێته پێشه‌وه، ئه‌گه‌ر مرونه‌ت نه‌یه‌ته پێشه‌وه ئه‌وا بیانوه‌كان هێنده ده‌بن كه پشكی كورد ره‌وانه نه‌كرێت".
راگرتنی پشكی كورد په‌یوه‌ندی به ته‌یف سامی كه یه‌كێكه له هه‌ره كاراكته‌ره به ئاگاكان و بە تەنها فەرمان لە سودانی وەرناگرێت
په‌یوه‌ست به كۆبونه‌وه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوی شاندی هه‌رێمی كوردستان، غه‌ریب ئه‌حمه‌د وتی، "ئه‌و كۆبونه‌وانه‌ی كه كران نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام وه‌كو كۆبونه‌وه‌كانی پێشتر"، هاوكات ده‌ڵێت، "راگرتنی پشكی كورد په‌یوه‌ندی به ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق هه‌یه كه یه‌كێكه له هه‌ره كاراكته‌ره به ئاگاكانی ئێستای عێراق له‌بواری دارایی و ئابوری، ئه‌و به‌ته‌نها فه‌رمان له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وه‌رناگرێت، به‌ڵكو كاندیدی لایه‌نێكی سه‌ره‌كی ئه‌م حكومه‌ته‌یه و پێیانوایه ده‌بێت لێكتێگه‌یشتنه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا ئه‌وه‌ی له رێككه‌وتنی سیاسی‌دا هاتوه ده‌قاو ده‌ق جێبه‌جێ بكرێت".
ئه‌وه‌ی ئێمه چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین سودانی هاوشێوه‌ی حاڵه‌ته‌كانی پێشتر لانیكه‌م بتوانێت به سلفه پاره بۆ هه‌رێمی كوردستان بنرێت
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئه‌وه‌ی ئێمه چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین له محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌وه‌یه كه هاوشێوه‌ی حاڵه‌ته‌كانی پێشتر لانیكه‌م بتوانێت به سلفه پاره بۆ هه‌رێمی كوردستان بنرێت كه له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردو دو ترلیۆن دیناری ره‌وانه كردوه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێم بتوانێت موچه بدات، ته‌نانه‌ت له ئێستادا پاره‌یه‌كی زۆری هه‌رێم لای به‌غدا كه‌ڵه‌كه بوه و ده‌توانرێت دواتر له‌و پاره‌یه بگێڕدرێته‌وه".