خه‌ندان-
دژەتیرۆری کوردستان رایگه‌یاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە شەقامی 60 مەتریی شاری هەولێر بۆمبێک لەسەر پردی پەڕینەوەی پیادەڕۆی نزیک مزگەوتی سپی تەقییەوە، جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە.
تەقینەوەکە جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتەوە
دژەتیرۆری کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، کاتژمێر 6:29 خوله‌كی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە شەقامی 60 مەتریی شاری هەولێر بۆمبێک لەسەر پردی پەڕینەوەی پیادەڕۆی نزیک مزگەوتی سپی تەقییەوە، جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتەوە.
دوكه‌ڵێكی گه‌وره دروستبوه و به‌هۆیه‌وه به‌شێك له پرده‌كه و پۆسته‌ره‌كان كه به پرده‌كه هه‌ڵواسراون، سوتاون
پێشتر خه‌ندان بڵاویكردبوه‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی لەسەر شەقامی 60 مەتری هەولێر دەنگێکی گەورە بیستراوه و له‌سه‌ر پردێكی په‌ڕینه‌وه‌ی هاوڵاتیانی دوكه‌ڵێكی گه‌وره دروستبوه و به‌هۆیه‌وه به‌شێك له پرده‌كه و پۆسته‌ره‌كان كه به پرده‌كه هه‌ڵواسراون، سوتاون، ده‌نگه به‌هێزه‌كه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌ولێر بیستراوه.