فڕەنسا هەڕەشە دەكات

12:24 - 01/09/2023

6741جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەركانی گشتی سوپای فڕەنسا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، سوپای وڵاتەكەی ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوەی هەر گرژییەكی نوێ كە دامەزراوە سەربازی و دیپلۆماسییەكانیان لە نەیجەر بكاتە ئامانج.

پیێر گۆدلیێر وتەبێژی هێزەكانی ئەركانی سوپای فڕەنسا رایگەیاند، هێزە سەربازییەكانی فڕەنسا ئامادەن وەڵامی هەر پەرەسەندنێكی گرژییەكان بدەنەوە كە نوێنەرایەتییە سەربازی و دیپلۆماسییەكانی فڕەنسا لە نەیجەر بكاتە ئامانج.

ئامادەكاری سوپای فڕەنسا لەبەر ڕۆشنایی پەرەسەندنی گرژییەكانە

وتیشی، "ئامادەكاری سوپای فڕەنسا لەبەر ڕۆشنایی پەرەسەندنی گرژییەكانی كودەتاچیەكان و حكومەتی شەرعی نەیجەرە".

پێشتر وەزارەتی دەرەوەی فڕەنسا ڕەتكردنەوەی داواكاریی ئەنجومەنی سەربازی لە نەیجەر بۆ كشانەوەی هێزەكانی فەرەنسا تا 3ی (ئەیلول/9) ڕاگەیاند و دوپاتیكردەوە كە تەنها دان بە دەسەڵاتە شەرعیەكانی محەمەد بازوم سەرۆكی دەستبەسەركراوی نەیجەر دەنێت.

هەفتەی ڕابردو وەزارەتی دەرەوەی نەیجەر بڕیاری دەركردنی باڵیۆزی فڕەنسای دەركرد و داوای لێكرد لە ماوەی 48 كاتژمێردا نەیجەر بەجێبهێڵێت.

ئەنجومەنی سەربازی لە نەیجەر لە 26ی مانگی ڕابردو دەستی بەسەر دەسەڵاتدا گرت و جەنەڕاڵ عومەر عەبدولڕەحمان تیانی فەرماندەی پاسەوانی سەرۆكایەتی، ڕەوایەتی بە ڕوخانی سەرۆك محەمەد بازوم سەرۆك كۆماری وڵاتەكەی راگەیاند لەكاتێكدا ئەو وڵاتە لە نێو هەژارترین وڵاتانی جیهاندایە و بەدەست چالاكیی گروپە چەكدارەكانەوە دەناڵێنێت.

نیشانەکردن

فڕه‌نسا