خەندان-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەئەمڕۆوە پلەكانی گەرما رو لەبەرزبونەوە دەكەن و ئاسمانی ناوچە جیاجیاكانی هەرێمیش بەگشتی ساماڵ دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمانی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرما بە نزیكەی 1-3 پلە بەراورد بەتۆماركراوەكانی دوێنێ بەرزتر دەبنەوە.
سبەی شەممە بەهەمانشێوە ئاسمان ساماڵ دەبێت
ئاماژەی بەوەشكردوە، سبەی شەممە بەهەمانشێوە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرماش جارێكی دیكە بەرزتر دەبنەوە بەجۆرێك 1-2 پلە بەراورد بەتۆماركراوەكانی ئەمڕۆ بەرزتر دەبنەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی
دهۆك : 42 پلەی سیلیزی
كەركوك : 44 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 43 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 26 پلەی سیلیزی
سۆران : 41 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 44 پلەی سیلیزی