خەندان-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشوی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ئەمڕۆ پێنجشەممە دانی بە تاوانەكەیدا نا كە پەیوەندی بە دۆسیەی دەستوەردان لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2020ی جۆرجیادا هەیە و رایگەیاند، "من لەو دۆسێیەدا تاوانبار نیم".
دۆناڵد ترەمپ لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە هەڕەشەی زیندانیكردنی لە چاوپێكەوتنێكدا وتی، "پێموانییە هەرگیز ئەوە ڕوبدات، هەر یەكێك لەو حاڵەتانە فێڵێكن و دەخرێنەڕو، دۆسیەی ساختەكاری هەڵبژاردنەكانی جۆرجیا راستە بەڵام من تاوانبار نیم".
لەلایەن كەسانی خراپ و نەخۆشەوە دادگایی دەكرێم
سەرۆكی پێشوی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكرد، "لەلایەن كەسانی خراپ و نەخۆشەوە دادگایی دەكرێم، ئێستا لە هەمو كاتێك لایەنگرانم زیاتربون".
ئێستا بە چوار دۆسیەی تاوانكاری تۆمەتبار كراوە
پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشوی ئەمریكا رەتیكردەوە، هیچ هەڕەشەیەكی لەسەربێت بۆ زیندانیكردنی و باسی لەوەشكرد، ئێستا بە چوار دۆسیەی تاوانكاری تۆمەتبار كراوە.
بڕیارە لە 6ی (ئەیلول/9)ی ئەمساڵ لە دادگای باڵای فولتن كاونتی لە ئەتلەنتا، ترەمپ بە 13 تۆمەتی تاوانكاری تۆمەتبار بكرێت و 18 تۆمەتباری دیكەی دۆسیەی هەڵبژاردنەكان لە هەمان ڕۆژدا دادگایی بكرێن.؟
بڕیاربو ترەمپ بە شێوەیەكی كەسی دادگایی بكرێت، لە كاتێكدا یاسای جۆرجیا ڕێگە بە تۆمەتبارانی تاوانكاری دەدات دەستبەرداری ئامادەبونی كەسی خۆیان بن و لە ڕێگەی تۆماركردنی دادگاوە داواكارییەكی فەرمی تۆمار بكەن.
ڕاپرسییەك لە بۆچونی ئەمریكییەكان لە مانگی (ئاب/8) ئەمساڵدا دەریخست كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشوی ئەمریكا لە پێش جۆو بایدن سەرۆكی ئێستای ئەمریكای ئەمریكاوەیە، سەرەڕای ئەو تۆمەتانەی كە ترەمپ ڕوبەڕوی دەبێتەوە لە دۆسیەی پیلانگێڕی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان.
ئەمەش لە كاتێكدایە كە لە چوار دۆسیەی جیاوازدا تۆمەتی تاوانكاری خراوەتە پاڵ ترەمپ، كە دوایینیان دۆسیەی پیلانگێڕی بوە بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ویلایەتی جۆرجیا لە ساڵی 2020.