خه‌ندان-
مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی لەبارەی 31ی ئاب وەڵامی یەکێتی دەداتەوە و دەڵێت، 31ی ئابی ساڵی 1996 "خاڵێكی وه‌رچه‌رخان بو له مێژوی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان و له سایه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانیدا هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ئاراسته‌ی نیشتیمانی".
مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشەممە له به‌یاننامه‌یه‌كدا له یادی (31ی ئابی 1996)دا وه‌ڵامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی دایه‌وه و رایگه‌یاند، "مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌یاننامه‌یه‌كی دورودرێژی بێ ناوه‌رۆك و دورله‌ڕاستی و پڕ چه‌واشه‌كاری به بۆنه‌ی 31ی ئاب بڵاوكردوه‌ته‌وه، ڕوداوی 31ی ئابی ساڵی 1996 خاڵێكی وه‌رچه‌رخان بو له مێژوی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان و له سایه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانیدا هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ئاراسته‌ی نیشتیمانی و ئاوه‌دانكردنه‌وه و سه‌قامگیری هه‌نگاوی نا".
وه‌ڵامی ئه‌و به‌ییاننامه‌یە نادەینەوە، ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ئاستی خۆیان نیشان ده‌دات و، جواب الأحمق السكوت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئێمه وه‌ڵامی ئه‌و به‌ییاننامه پڕ له تۆمه‌ت و دور له‌ڕاستییه ناده‌ینه‌وه، چونكه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ئاستی خۆیان نیشان ده‌دات و، (جواب الأحمق السكوت)".
ئه‌و خیانه‌ته وه‌ک زۆر ناپاکی دیکەی مێژویی پارتی له یاده‌وه‌ری میلله‌تدا په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شی قه‌ترانییه
مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی دوێنێ لە بەیاننامەیەکدا له یادی 31ی ئابی 1996دا، رایگەیاند، ئه‌و خیانه‌ته وه‌ک زۆر ناپاکی دیکەی مێژویی پارتی له یاده‌وه‌ری میلله‌تدا په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شی قه‌ترانییه و به‌سه‌دان پاکانه‌ی خیتابی ئیعلامی و کتێبی ناڕ‌است و گێڕ‌انه‌وه‌ی چه‌واشه‌کاری روداوه‌کان ناسڕ‌درێته‌وه.
ئه‌و هێزه‌ی به‌رپرسه له خیانه‌تی 31ی ئاب، به‌هه‌مان نه‌فه‌سی ته‌سکی به‌رژه‌وه‌ندی پارتێتییه‌وه، ئاگری ناکۆکی و ناپاکی خۆش ده‌کات
ئەوەشی خستوەتەڕو، "به داخه‌وه ئه‌و هێزه‌ی به‌رپرسه له خیانه‌تی 31ی ئاب، له جیاتی ده‌رس وه‌رگرتن له روداوه‌کانی مێژو، له‌سه‌ر هه‌مان سیاسه‌تی چه‌وتی به‌رده‌وامه و تازه به تازه، به‌هه‌مان نه‌فه‌سی ته‌سکی به‌رژه‌وه‌ندی پارتێتییه‌وه، ئاگری ناکۆکی و ناپاکی خۆش ده‌کات که دیاره به‌هه‌ڵه له دانبه‌خۆداگرتن و سه‌بری هوشیارانه‌ی ده‌ربه‌ستانی ئاینده‌ی کوردستان تێگه‌یشتوه، بۆیه وا ئێستاش به تۆمه‌ت داتاشین و ته‌شهیری بێبنه‌ما بۆ هێزه نیشتمانپه‌روه‌ره‌کان، له‌سه‌روی هه‌موشیانه‌وه بۆ یه‌کێتی، یاده‌وه‌ری تیژی مێژو تاقیده‌کاته‌وه، پاره و پاوه‌ر و ته‌زویری میدیایی بێ شوماری بۆ ئه‌م چه‌واشه‌کارییه خستوه‌ته‌گه‌ڕ".
مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی دەڵێت، پارتی "له جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌وڵبدات به یه‌کجاری برینه‌کانی مێژوی خیانه‌ت سارێژ بکات و به سیاسه‌تی دروستی کوردستانی و نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و لاپه‌ڕ‌ه ره‌شه له مێژوی خۆی و کوردستان بسڕ‌ێته‌وه، که‌چی هه‌میشه له هه‌وڵی شه‌رعییه‌تپێدانی چه‌واشه‌کارانه‌ی ئه‌و خیانه‌ته‌دایه و بێ باکانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پڕ‌ۆسه‌ی سیاسی و ئاینده‌ی گه‌له‌که‌مان ده‌کات".