نوسینگەی سودانی: ماکرۆن سەردانی عێراق دەکات

09:52 - 29/08/2023

3541جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی پەیوەندیەکی تەلەلۆنی لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنساوە پێگەیشتوە و باسیان لە ڕێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییە دوقۆڵییەکان کردوە، دەشڵێت، هەروەها باسی لەو سەردانە فەرمییەی کە سەرۆکی فڕەنسا کردوە کە بەمزوانە بۆ بەغدای پایتەخت ئەنجامی دەدات.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا باسی لەوەکردوە،  ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە محەمەد شەیاع سودانی ىپەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە  ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنساوە پێگەیشت، کە تیایدا باس لە چۆنیەتی بەهێزکردنی پەیوەندییە دو قۆڵییەکان و جێبەجێکردنی مەرجەکانی ڕێککەوتنی هاوبەشی ستراتیژی نێوان هەردو وڵات کرا لەگەڵ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەسەر ئاستی ئابوری و کولتوری و ئەمنی و سەربازی.

 باس لە گرێبەستی کڕینی ڕادار لە کۆمپانیای تالیسی فڕەنسی کرا کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەنگی لەسەردرا
ئاماژەی بەوەشکردوە، هەروەها باس لە گرێبەستی کڕینی ڕادار لە کۆمپانیای تالیسی فڕەنسی کرا کە ئەمڕۆ لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەنگی لەسەردرا و عێراق بەهێزتر دەکات لە کۆنتڕۆڵکردن و سەپاندنی سەروەری تەواوی بەسەر ئاسمانی عێراقدا.

نوسینگەی سودانی دەڵێت، لە میانەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پرسە و سەرەخۆشی خۆی بۆ سەرۆکی فڕەنسا دەربڕی سەبارەت بە کوژرانی ئەو سەربازە فڕەنسییەی کە بەشداری لە ئۆپەراسیۆنێکی عێراقیدا کرد بۆ بە ئامانجکردنی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش و ڕاوێژکارانی سەربازی فڕەنسا بەشدارییان تێدا کرد.
باسی  ئەو سەردانە فەرمییەی کە سەرۆکی فڕەنسا کرا کە بەمزوانە بۆ بەغدادی پایتەخت دەیکات
ئەوەش خراوەتەڕو، هەروەها لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باس لە ئامادەکارییەکانی کۆنفرانسی بەغداد/2023 کرا بۆ یەکخستنی ئابوری و هەماهەنگی هەرێمی و ئەو سەردانە فەرمییەی کە سەرۆکی فڕەنسا بەمزوانە بۆ بەغدادی پایتەخت دەیکات، لەگەڵ ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا لەسەر دوایین پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان.

نیشانەکردن

فڕه‌نسا عێراق