كەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەینێ پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە

10:05 - 29/08/2023

3041جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ چوارشەممە پلەكانی گەرما رو لەنزمبونەوە دەكەن و لە پارێزگای سلێمانی بۆ 38 پلە و هەولێر 38 پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان پەڵە هەور دەبێت، ناوچە شاخاوییەكان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ كەمێك پروشكە باران لە ناوچەشاخاوییەكانی باكوری ڕۆژئاوا هەرێم، پلەكانی گەرما بەڕێژەی (1-3 ) پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ  نزمدەبنەوە.

سبەی چوارشەممە ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە دەبێت

ئاماژەی بەوەشكردوە، سبەی چوارشەممە ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە دەبێت، ئەگەری نمە بارانێكی كەم هەیە لەناوچە شاخاویە سنوریەكانی باكوری ڕۆژهەڵات، پلەكانی گەرماش كەمێك نزمتر دەبنەوە.

 

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 36 پلەی سیلیزی
دهۆك : 36 پلەی سیلیزی
كەركوك : 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 38 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی
سۆران : 36 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 42 پلەی سیلیزی

نیشانەکردن

كه‌شناسی‌