ئێران و چین رێكەوتنێكی نوێ واژۆدەكەن

05:33 - 27/08/2023

1527جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

 

بەڕێوەبەری جێبەجێكاری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ئیمام خومەینی لە ئێران رایگەیاند، ڕێككەوتننامەی ئاڵوگۆڕی نەوت بە بڕی دو ملیار و 500 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ چین بۆ فراوانكردنی بەشی دوەمی فڕۆكەخانەكەیان واژۆكراوە.

سەعدی جەلەندری بەڕێوەبەری جێبەجێكاری فڕۆكەخانەی ئیمام خومەینی رایگەیاند، قۆناغی دوەمی فڕۆكەخانەی ئیمام خومەینی بریتییە لە دروستكردنی تێرمیناڵی نوێ بە ڕوبەری 410 هەزار مەتر چوارگۆشە.

پێویستە فڕۆكەخانەیەكی دیكە لە دیوی باشوری فڕۆكەخانەكە دروست بكرێت

وتیشی، "پێویستە فڕۆكەخانەیەكی دیكە لە دیوی باشوری فڕۆكەخانەكە دروست بكرێت، كە بە هەمو تواناكانەوە پێداویستیەكانی بۆ دابینبكرێت". 

ئەو بەرپرسە ئێرانییە هیوای خواست كە لەم مانگەدا جێبەجێكردنی ئەو ڕێككەوتنە دەستپێبكات و وتی، "خەمڵاندنە سەرەتاییەكانی سەرچاوە داراییەكانی پێویست بۆ قۆناغی گەشەپێدان دەگاتە نزیكەی 2.5 ملیار یۆرۆ، كە لە ڕێگەی ئاڵوگۆڕی نەوتەوە لەگەڵ چین دابین دەكرێت و لەوانەیە ئەم بڕە بۆ سێ ملیار دۆلار بەرزبێتەوە، بەپێی تایبەتمەندیەكانی پرۆژەكە"

نیشانەکردن

ئێران چین