کۆچبەرێکی جەزائیری ژنێکی بەلجیکی لە خۆکوشتن رزگاردەکات؛ داوا دەکرێت پاداشت بکرێت

09:41 - 27/08/2023

4141جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

عەبدولڕەئوف گەنجێکی جەزائیرییە کە پەنابەرە لە وڵاتی بەلجیکا، بوەتە بابەتی ستایش و سەرسامی لە پەیجەکانی راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئەو وڵاتە ئەوروپییە، دوای ئەوەی کچێکی ڕزگارکرد، کە خەریک بو لە وێستگەی شەمەندەفەری برۆکسلی پایتەخت خۆی بکوژێت.

روداوەکە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا رویداوە و گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوەتەوە کە زۆرێک بە "کردەوەیەکی قارەمانانە" وەسفیان کردوە.

 لەدوای روداوەکە دیارنەماوە، ئەوەش وایکردوە میدیاکانی بەلجیکا هەڵمەتی گەڕان بەدوایدا دەستپێبکەن
بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە لەو چیرۆکەدا ئەوەیە کە ئەو گەنجە لەدوای روداوەکە دیارنەماوە، ئەوەش وایکردوە میدیاکانی بەلجیکا هەڵمەتی گەڕان بەدوایدا دەستپێبکەن تا ئەوکاتەی دۆزییانەوە و رۆژی هەینی (25ی ئابی 2023) چاوپێکەوتنێکیان لەگەڵدا ئەنجامدا، کە تیایدا وردەکارییەکانی ئاشکراکرد لە باس لەوەدەکات لە وێستگەکەدا لە 14ی ئاب چی رویدا.
ئەو گەنجە لە ڤیدیۆیەکدا دەرکەوت کاتێک بەرەو کچەکە رادەکات، کە لە رێڕەوی شەمەندەفەرەکەدا وەستابو
ئەو گەنجە تەمەن 25 ساڵە لە ڤیدیۆیەکدا دەرکەوت کاتێک بەرەو کچەکە رادەکات، کە لە رێڕەوی شەمەندەفەرەکەدا وەستابو و چاوەڕێی ئەوە بو بەسەریدا بڕوات، کوڕەکە بە خێرایی لە باوەشیدا هەڵیگرت و لەگەڵیدا بازێکیدا بۆ شەقامەکە پێش شەمەندەفەرەکە گەیشتە ئەوبەری رێگاکە.
کە ببینم خەریکە خۆی دەکوژێت، نەمتوانی وەکو بینەر بمێنمەوە
ئەو گەنجە جەزائیرییە لە لێدوانەکانیدا بۆ ماڵپەڕی "سودینفۆ" دەڵێت، "ئەوەی کردومە لەبەر هۆکاری مرۆیی ناعەقڵانییە، کە ببینم خەریکە خۆی دەکوژێت، نەمتوانی وەکو بینەر بمێنمەوە".
کچەکە لەو ساتەدا کە رزگارکرابو هاوار دەکات و هەوڵیدا جارێکی دیکە هەوڵەکەی دەستپێبکاتەوە
بەگوێرەی تۆمارە ڤیدیۆکە، کچەکە "لەو ساتەدا کە رزگارکرابو هاوار دەکات و هەوڵیدا جارێکی دیکە هەوڵەکەی دەستپێبکاتەوە، بەڵام عەبدولڕەئوف بە زۆر ڕێگری لێکرد"، بەهۆی ئەو کارەشییەوە دەستخۆشی زۆر لەو گەنجە کرا.
پەرلەمانتارێک عەبدولڕەئوف بە "پاڵەوان" وەسف دەکات
لەنێو ئەوانەی ستایشی ئەو گەنجە دەکەن، ئەندرێ فلاهوت، پەرلەمانتاری بەلجیکایە کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، عەبدولڕەئوف بە "پاڵەوان" وەسف دەکات.

میدیاکانی بەلجیکا گەنجەکەیان بە "پاڵەوانی وێستگەی شەمەندەفەر" ناوبردوە، داواشیان کرد پاداشتی بدرێتەوە بە یەکلاییکردنەوەی پێگەی یاسایی و پێدانی بەڵگەنامەی ئیقامەی فەرمی، بەو پێیەی بە کۆچبەرێکی نایاساییە لە وڵاتەکەدا، ئەوەش وەک رێزلێنانێک بۆ قارەمانێتییەکەی.

نیشانەکردن

ئەوروپا