ترەمپ لە دوای وێنە بەناوبانگەکەوە ملیۆنان دۆلار کۆدەکاتەوە

09:10 - 27/08/2023

3866جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وتەبێژی هەڵمەتی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی ئەمریکا رایگەیاند، ترەمپ لە ماوەی سێ هەفتەی رابردودا نزیکەی 20 ملیۆن دۆلاری کۆکردوەتەوە.

ئەو ماوەیە بە نزیکەیی هاوکاتە لەگەڵ تۆمەتبارکردنی ترەمپ لە دۆسیەی فیدڕاڵی و ویلایەتییەکان کە پەیوەندییان بەو تۆمەتانەوە هەیە کە ئاڕاستەی کراون و دەوترێت، هەوڵی "پیلانگێڕی" لە هەڵبژاردنی ساڵی 2020 داوە.

 بەهۆی وێنەی تاوانکارییەکەی لە دۆسیەی راکێتی ئەتلەنتا لە ویلایەتی جۆرجیا 7.1 ملیۆن دۆلاری کۆکردوەتەوە
ستیڤن چۆنگ، وتەبێژی ترەمپ لە پلاتفۆرمی ئێکس کە (پێشتر بە تویتەر ناسرابو)، رایگەیاندوە، سەرۆکی پێشوی ئەمریکا لەوەتەی رۆژی پێنجشەممە دەرکەوتوە بەهۆی وێنەی تاوانکارییەکەی لە دۆسیەی راکێتی ئەتلەنتا لە ویلایەتی جۆرجیا 7.1 ملیۆن دۆلاری کۆکردوەتەوە.
ترەمپ تەنها لە ڕۆژی هەینیدا 4.18 ملیۆن دۆلاری کۆکردوەتەوە
ئاماژەی بەوەشکردوە، ترەمپ تەنها لە ڕۆژی هەینیدا 4.18 ملیۆن دۆلاری کۆکردوەتەوە، بەوەش زۆرترین داهاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی تا ئێستا بوە.

ترەمپ کە لە ساڵی 2016 بە سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێردرا، بەڵام لە ساڵی 2020 لەلایەن دیموکرات جۆو بایدن شکستی پێهێنرا، جارێکی دیکە بەدوای ئەوەدایە کە نوێنەرایەتی کۆمارییەکان بکات بۆ ئەوەی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا کاندید بکات.
ترەمپ روبەڕوی چوار تۆمەت دەبێتەوە
ترەمپ روبەڕوی چوار تۆمەت دەبێتەوە، کە دەستکاریکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و هێرشەکەی مانگی یەکی ساڵی 2021 بۆ سەر بینای کۆنگرێسی ئەمریکا (کاپیتوڵ) لە واشنتن دی سی لە خۆدەگرێت، بەڵام هەمو تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە.
دەستەی سوێندخواردنی گەورە لە جۆرجیا ترەمپی تۆمەتبارکردوە
لە 15ی ئەم مانگەدا، دەستەی سوێندخواردنی گەورە لە جۆرجیا ترەمپی تۆمەتبارکرد، ئەوەش دوای لێکۆڵینەوەیەک لەلایەن داواکاری گشتی فولتۆن کاونتی فانی ویلیس سەبارەت بە هەوڵەکانی بۆ هەڵوەشاندنەوەی دۆڕانەکەی لە هەڵبژاردنەکانی 2020 بە بایدن لە ویلایەتەکەدا.
 ترەمپ دانی بە تاوانەکەیدانا کە لەلایەن راوێژکاری تایبەتی جاک سمیسەوە لە دادگای فیدڕاڵی لە واشنتن خراوەتە پاڵی
لە سێی ئەم مانگەدا، ترەمپ دانی بە تاوانەکەیدانا کە لەلایەن راوێژکاری تایبەتی جاک سمیسەوە لە دادگای فیدڕاڵی لە واشنتن خراوەتە پاڵی کە پیلانی ساختەکردنی هەبوە بە رێگریکردن لە کۆنگرێس لە دانپێدانان بە سەرکەوتنی بایدن لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020 و رەتکردنەوەی مافی دەنگدان لە دەنگدەران، لە هەڵبژاردنی دادپەروەرانەدا دەنگ بدەن.

نیشانەکردن

ترەمپ