خەندان-
ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت بەرزبوەوە بەڵام بەرەو هەفتەی دوەمی زەرەرمەندی دەڕوات، بەوپێیەی نرخی دۆلار پێش وتارێکی سەرۆکی یەدەگی فیدڕاڵی بەرزبوەوە، هاوکات نیگەرانییەکانی سەبارەت بە کەمیی دابینکردن پاشەکشەی کرد.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 30 سەنت بەرزبوەوە کە دەکاتە 0.4% و گەیشتە 83 دۆلار و 66 سەنت، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا بە ڕێژەی 31 سەنت بەرزبوەوە کە دەکاتە 0.4% و گەیشتە 79 دۆلار و 36 سەنت.
پێشبینی دەکرێت لەم هەفتەیەدا نرخی نەوتی خاو لە نێوان 1.5 بۆ 2.5% دابەزێت
پێشبینی دەکرێت لەم هەفتەیەدا نرخی نەوتی خاو لە نێوان 1.5 بۆ 2.5% دابەزێت، ئەوەش دوەم هەفتەی لەسەر یەکی دابەزینی نەوتە.
چاوەڕوانییەکان سەبارەت بە سیاسەتەکانی بانکی ناوەندی ئەمریکا هێزی سەرەکی بزوێنەر دەبن بۆ بازاڕەکان
یپ جۆن ڕۆنگ، شرۆڤەکاری بازاڕ لە کۆمپانیای ئای جی دەڵێت، "گومانی تێدا نییە چاوەڕوانییەکان سەبارەت بە سیاسەتەکانی بانکی ناوەندی ئەمریکا هێزی سەرەکی بزوێنەر دەبن بۆ بازاڕەکان لە ماوەی داهاتودا".
لێدوانەکانی سەرۆکی یەدەگی ئەمریکا نرخی دۆلاری بەرزکردەوە
وریایی وەبەرهێنەران پێش لێدوانەکانی جیرۆم پاول، سەرۆکی یەدەگی ئەمریکا لە سیمپۆزیۆمی جاکسۆن هۆڵ، نرخی دۆلار کە بە پەناگەیەکی سەلامەت دادەنرێت، بەرزکردەوە بۆ بەرزترین ئاستی لە ماوەی 10 هەفتەدا، کە گەورەترین قازانجی بو لە ماوەی مانگێکدا، لەکاتێکدا بازاڕەکان چاوەڕوانی هەر ئاماژەیەکن سەبارەت بە چۆنیەتی بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێننەوە ڕێژەی سود زۆرە.
بەهێزبونی دۆلار تێچوی نەوت بۆ هەڵگرانی دراوی دیکە زیاد دەکات، ئەوەش کاریگەری نەرێنی لەسەر خواست دەکات.