خەندان-
ئەمڕۆ دوشەممە نرخی نەوت بەهۆی کەمبونەوەی هەناردەکردن لە سعودیە و روسیاوە بەرزبوەوە، دوای ئەوەی نیگەرانییەکان پەیوەست بە گەشەی خواستی جیهانی لەژێر رۆشنایی بەرزبونەوەی رێژەی سود زیاتربو.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 75 سەنت بەرزبوەوە و گەیشتە 85 دۆلار و 55 سەنت، هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساس 80 سەنت بەرزبوەوە و گەیشتە 82 دۆلار و 5 سەنت.
گرێبەستەکانی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساس بۆ مانگی ئەیلول ڕۆژی سێشەممە کۆتایی دێت
گرێبەستەکانی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساس بۆ مانگی ئەیلول ڕۆژی سێشەممە کۆتایی دێت و گرێبەستە چالاکەکانی مانگی ئۆکتۆبەریش 73 سەنت بەرزبوەتەوە و گەیشتوەتە 81 دۆلار و 39 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک.
چین کە گەورەترین هاوردەکاری نەوتی خاوە لە جیهاندا، ئاستی ریکۆردی کۆگاکانی دادەبەزێنێت
چین کە گەورەترین هاوردەکاری نەوتی خاوە لە جیهاندا، ئاستی ریکۆردی ئەو کۆگاکراوانەی کە لە سەرەتای ئەمساڵدا دروستی کردبو دادەبەزێنێت، چونکە پاڵاوگەکانی چین لە کڕینەکانیان کەمکردەوە دوای کەمکردنەوەی دابینکردنی نەوت لەلایەن رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) و هاوپەیمانەکانی لەنێویاندا روسیا، کە گروپەکە بە ئۆپێک+ ناسراوە، ئەوەش وایکرد نرخی بەرمیلێک نەوت 80 دۆلار تێپەڕێنێت.
لە مانگی تەمموزدا، ناردنی نەوتی سعودیە بۆ چین بە بەراورد بە مانگی حوزەیران بەرێژەی 31% دابەزیوە، لەکاتێکدا روسیا بە هەرزانتربونی نەوتی خاو، وەک گەورەترین دابینکەری چین ماوەتەوە.