كەناڵی CNN: ترەمپ خۆی رادەستی دادگا دەكات

09:58 - 20/08/2023

2739جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

كەناڵی سی ئێن ئێن لە زاری سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشوی ئەمریكا، ڕۆژی پێنجشەممە یان هەینی خۆی ڕادەستی ویلایەتی جۆرجیا دەكات، بەو پێیەی تۆمەتی تاوانكاریی لەسەر تۆماركراوە.

بەگوێرەی كەناڵی سی ئێن ئێن، لە ڕۆژی هەینیدا ئەو وادەیەی كە بە ترەمپ دراوە كۆتایی دێت بۆئەوەی لەگەڵ 18 تۆمەتباری دیكە خۆی ڕادەستی زیندانی فولتۆن كاونتی لە ویلایەتی جۆرجیا، بەتۆمەتی لە هەوڵدان بۆ دەستكاریكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ساڵی 2020 لە ڕێگەی فشارخستنە سەر بەرپرسانی ویلایەتەكەوە.

ترەمپ ڕۆژی پێنجشەممە یان هەینی داهاتو لە زیندانی فولتن كاونتی خۆی ڕادەست دەكات

بەرپرسێكی جێبەجێكردنی یاسا كە ناوەكەی نەهێندراوە ڕایگەیاندوە، "ترەمپ ڕۆژی پێنجشەممە یان هەینی داهاتو لە زیندانی فولتن كاونتی خۆی ڕادەست دەكات"، تا ئێستا هیچ كام لە هاوكارەكانی ترەمپ خۆیان ڕادەست نەكردوە.

لە درێژەی سێ دادگاییكردنی پێشودا، ترەمپ خۆی رادەستی دەسەڵاتداران كرد،

لە درێژەی سێ دادگاییكردنی پێشودا، ترەمپ خۆی رادەستی دەسەڵاتداران كرد، كە بە فەرمی دەستبەسەریان كرد و بە خێرایی بەبێ مەرجی سنوردار ئازادیان كرد، دوای دانیشتنێكی دادگا كە تیایدا سەرۆكی پێشوی ئەمریكا ڕەتیكردەوە دان بە تاوانەكەیدا بنێت.

 گفتوگۆكانی نێوان پارێزەرانی ترەمپ و داواكاری گشتی هەفتەی داهاتو بەردەوام دەبێت

پێشتر سی ئێن ئێن ئاماژەی بەوە كردبو كە گفتوگۆكانی نێوان پارێزەرانی ترەمپ و داواكاری گشتی هەفتەی داهاتو بەردەوام دەبێت تا ئەو وادەیەی كە بە ترەمپ دراوە بۆئەوەی خۆی ڕادەست بكاتەوە كۆتایی دێت.

وتەبێژی دەزگای نهێنی ئەمریكا پشتڕاستیكردەوە كە تیمی خزمەتگوزارییەكە ماوەی چەند هەفتەیەك لە زیندانی فولتن بە هاوكاری پۆلیسی ناوخۆیی و ئیدارەی شاری ئەتلەنتا كاریان كردوە وەك ئامادەكارییەك بۆ ئەگەری خۆرادەستكردنی سەرۆكی پێشوی ئەمریكا.

لە دۆسیەی پیلانگێڕی بۆ گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ساڵی 2020دا لە ویلایەتی جۆرجیا لە ویلایەتی جۆرجیا ڕۆژی دوشەممەی ڕابردو تۆمەتی تاوانكاری لە دژی ترەمپ و 18 تۆمەتباری دیكە تۆماركرا.

فانی ویلیس، پارێزەری ناوچەی فولتن كاونتی، 25ی (ئاب/8)ی ئەمساڵی وەك دوا وادە دیاریكردوە بۆ ئەوەی ترەمپ و تۆمەتبارەكانی دیكە خۆیان ڕادەست بكەن.

 

نیشانەکردن

ترەمپ