تۆمەتێکی نوێ روبەڕوی ترەمپ دەکرێتەوە

07:02 - 13/08/2023

2324جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی بڵاویکردەوە،  داواکاری گشتی ئەمریکا کە بەدواداچون بۆ تۆمەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشوی ئەمریکا دەکات کە پیلانی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی جۆرجیا بۆ ساڵی 2020ی جۆرجیای دانابو، بەڵگەنامە و نامەی وەک بەڵگەی بەهێزی هەیە.

کەناڵی CNN لەسەر زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، داواکاری گشتی نامە و ئیمەیڵی کورتی هەیە کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە تیمی یاسایی ترەمپەوە هەیە و لە سەرەتای مانگی (کانونی دوەم/1)ی ساڵی 2021، واتە چەند هەفتەیەک پێش ڕادەستکردنی دەسەڵات بە جۆو بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەوکاتە دەستیکەوتوە.

یەکێک لە بەڵگەنامەکان، بەشێکە لەو کێشانەی لە نێوان یاریدەدەرانی ترەمپدا ڕویدا 

یەکێک لە بەڵگەنامەکان، بەشێکە لەو کێشانەی لە نێوان یاریدەدەرانی ترەمپدا ڕویدا سەبارەت بە تۆمەتی ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکاندا لە بەرژەوەندی دیموکراتەکاندا.
باسی لەوەشکردوە، "ڕەنگە داواکاری گشتی هەوڵ بدات زیاتر لە دەیان کەس لەم کەیسەدا تۆمەتبار بکات لە کاتێکدا چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتو دۆسیەکە بخرێتە بەردەم دەستەی دادوەری گەورە".

لێکۆڵەران گومانیان هەیە کە ئەندامانی تیمەکەی ترەمپ دەستیان بە سیستەمێکی هەستیار کردبێت 

ئەوەشیخستۆتەڕو، لێکۆڵەران گومانیان هەیە کە ئەندامانی تیمەکەی ترەمپ دەستیان بە سیستەمێکی هەستیار کردبێت بۆ هەڵبژاردنەکان لەکاتێکدا هەوڵیانداوە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە جۆرجیا پێچەوانە بکەنەوە.

پێدەچێت ئەندامانی تیمەکەی ترەمپ سیستەمی هەڵبژاردنەکانیان پشکنیبێت لە هەوڵێکدا بۆ دۆزینەوەی هەر ئاماژەیەک یان بەڵگەیەک بۆ پشتگیریکردن لە تۆمەتەکانیان سەبارەت بە ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکاندا.

 

نیشانەکردن

ترەمپ