نرخی نەوتی خاو لەسەر ئاستی جیهان بەردەوامە لە بەرزبونەوە

09:22 - 12/08/2023

2516جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دوای ئەوەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە پێشبینیی ڕیکۆردی خواستی جیهانی و کەمبونەوەی دابینکردنی نەوتی کردبو، نرخی نەوت بەرزبوەوە، ئەوەش وایکرد نەوت بۆ حەوتەمین هەفتەی لەسەر یەک دەستکەوتن بەدەستبهێنێت، کە درێژترین ڕێچکەی قازانجە لەدوای ساڵی 2022وە.

نەوتی خاوی برێنت 41 سەنت بەرزبوەوە کە دەکاتە 0.5% و بە 86 دۆلار و 81 سەنت مامەڵەی پێوەکرا
هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 41 سەنت بەرزبوەوە کە دەکاتە 0.5% و بە 86 دۆلار و 81 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا بە ڕێژەی 37 سەنت بەرزبوەوە کە دەکاتە 0.5% و بە 83 دۆلار و 19 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نەوتی خاوی برێنت و نەوتی خاوی ئەمریکای ڕۆژئاوای تەکساس بەرزبوەتەوە
لە ماوەی هەفتەیەکدا، نەوتی خاوی برێنت و نەوتی خاوی ئەمریکای ڕۆژئاوای تەکساس بە ڕێژەی 0.37% بەرزبوەتەوە.

ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندوە، لە مانگی (حوزەیران/6)ی ڕابردودا خواست لەسەر نەوتی جیهانی گەیشتوەتە 103 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا و ئەگەری هەیە لەم مانگەدا بگاتە لوتکە.

نیشانەکردن

نەوت