خەندان-
ئەمڕۆ سێشەممە گەنجێک لە گەڕەکەی بنەسڵاوەی شاری هەولێر کوژرا و سەرچاوەیەکی ئەمنیش دەڵێت، گەنجەکە لەگەڵ خەزوریدا بوە بە شەڕیان و "لەلایەن خەزورییەوە کوژراوە".
بەگوێرەی زانیاریەکانی خەندان کە لە سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای هەولێر دەستی کەوتوە، ئەمڕۆ سێشەممە گەنجێکی بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کوژراوە و دوای روداوەکەش خەزوری کە تۆمەتبارە بەکوشتنی خۆی رادەستی پۆلیس کردوە.
ئەو گەنجە چوەتە سەر ماڵی خەزوری و شەڕ لە نێوانیاندا رویداوە و لە ئەنجامدا خەزوری زاواکەی کوشتوە
سەرچاوەیەکی ئەمنی دەڵێت، "ئەو گەنجە دانیشتوی بنەسڵاوە بوە و لەگەڵ خێزانیدا کێشەیان هەبوە و دوێنێ چوەتە سەر ماڵی خەزوری و شەڕ لە نێوانیاندا رویداوە و ئەمڕۆش کوڕەکە جارێکی دیکە گەنجەکە چوەتە ماڵی خەزوری و شەڕیان بوە و لە ئەنجامدا خەزوری زاواکەی کوشتوە".
لە ساڵی 2022دا 183 روداوی کوشتنی بە ئەنقەست تۆمارکراون، هەروەها 240 روداوی خۆکوشتن هەبون
لەماوەی رابردودا روداوەکانی کوشتن زیادیکردوە و بەگوێرەی ئامارەکانی پۆلیسی هەرێمی کوردستانیش لە ساڵی 2022دا 183 روداوی کوشتنی بە ئەنقەست تۆمارکراون، هەروەها 240 روداوی خۆکوشتن هەبون.