خەندان-
ئەمڕۆ هەینی سەرەڕای ئەوەی لەبازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو پشوی فەرمیە، بەڵام لەنوسینگەكان ئاڵوگۆڕ بەردەوامە و بەهای 100 دۆلار و گەیشتە 151 هەزار و 250 دینار.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە نوسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بە خەندان دراون، سەرەڕای داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بەهۆی پشوی رۆژی هەینیەوە، لەئێستادا 100 دۆلار بە 151 هەزار 250 دینار دەفرۆشرێت، هەروەها 100 دۆلار بە 150 هەزار و 750 دیناریش دەكڕدرێت.
دوێنێ بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 151 هەزار و 150 دینار بو
ئێوارەی دوێنێ لەكاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 151 هەزار و 150 دینار.
هەرچەندە ماوەی زیاتر لە مانگێکە بانکی ناوەندی عێراق رۆژانە زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار داخاتە بازاڕەوە بەڵام بەهاكەی لەبەرزیدا ماوەتەوە، دوێنێش بانكی ناوەندی ژمارەیەك بڕیار و رێكاری نوێی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدیناری عێراقی دەركرد، یەكێك لەبڕیارەكانیش لەهەفتەی داهاتوەوە دۆلار بەنرخی فەرمی دەدرێتە بازرگانە بچوكەكان بەمەبەستی هاوردەكردنی كەلوپەل لەدەرەوەی وڵات.