خەندان-
بەهۆی وەڕگەڕانی پاسێک لە پارێزگای قەرس باکوری رۆژههڵاتی تورکیا لە بەرزاییەکی زۆرەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و 22 کەسی دیکەیش برینداربون.
بەگوێرەی ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکیا، ئەمڕۆ یەکشەممە لە پارێزگای قەرس باکوری خۆرههڵاتی تورکیا پاسێک وەرگەڕا و بەپێی ئامارە بەراییەکان، حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و لانیکەم 22 کەسیش برینداربون.
روداوەکە لەسەر رێگای ئەرزەڕۆم-قەرس لە نزیک گوندی کاراکورت سەربە قەزای ساریقامش رویداوە
روداوەکە لەسەر رێگای ئەرزەڕۆم-قەرس لە نزیک گوندی کاراکورت سەربە قەزای ساریقامش رویداوە، پاسەکە کە گەشتی نێوان بورسا-قەرسی ئەنجامداوە دوای ئەوەی شۆفێرەکەی کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە، وەرگەڕاوە.
پاسەکە لە بەرزایی 50 مەترەوە کەوتوەتە خوارەوە، دوای ئاگادارکردنەوەی لایەنی پەیوەندیدار، تیمەکانی تەندروستیی، ئاگرکوژێنەوە، ئافاد و جەندرمە رەوانەی شوێنەکە کران.
یەکێک لە بریندارەکان کە باری تەندروستیی ناجێگیر بو، بە هێلیکۆپتەر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە
دوای گەیشتنی تیمەکان و دەرهێنانی بریندارەکان لە دوای فریاگوزاریی بەرایی گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ئەرزەڕۆم و قەرس، یەکێک لە بریندارەکان کە باری تەندروستیی ناجێگیر بو، بە هێلیکۆپتەر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.