خەندان-
ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 220 ملیۆن دۆلاری فرۆشت کە 49 ملیۆن دۆلار و 470 هەزار دۆلاری بەشێوەی نەقد بوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە بەرزی مایەوە، 100 دۆلار بەرامبەرە بە 148 هەزار و 450 دینار.
بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 220 ملیۆن و 34 هەزار و 407 دۆلاری فرۆشت، کە 170 ملیۆن و 564 هەزار و 407 دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بوە و 49 ملیۆن و 470 هەزار دۆلاریشی بەشێوەی نەقد (کاش) بوە.
بەهای دۆلار بە بەرزی مایەوە و 100 دۆلار بەرامبەرە بە 148 هەزار و 450 دینار
هەرچەندە بانکی ناوەندی خستنەڕوی دۆلاری بەشێوەی کاش زیاترکردوە، بەڵام لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەهای دۆلار بە بەرزی مایەوە و 100 دۆلار بەرامبەرە بە 148 هەزار و 450 دینار.
نرخی دراوەکانی ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم
نرخی دۆلار بەرامبەر بەدینار
148.450 = 100 دۆلار
نرخی تمەن بەرامبەر بەدۆلار
100 دۆلار = 4,800,000 تمەن
نرخی لیرە بەرامبەر بەدۆلار
100 دۆلار = 2650 لیرە
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار
100 تمەن = 111 دۆلار
نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار
128 دۆلار= 100 پاوەن