ئەندامێکی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە هەولێر کوژرا

06:37 - 12/07/2023

4524جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سیامەند شابویی، ئەندامی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە هەولێر لە جێژنیکان لەنزیک بەحرکەی پارێزگای هه‌ولێر کوژرا و تەرمەکەشی لەنزیک بەحرکە دۆزرایەوە.

بەگوێرەی زانیاریەکانی خەندان، ئەو کەسەی کوژراوە ناوی "سیامەند شابویی"یە و تەمەنی 35 ساڵانە و خەڵکی شاری شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستانە، بەیانی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر تەرمەکەی دۆزرایەوە.

تەرمی ئەو هاوڵاتییە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەنزیک بەحرکەی هه‌ولێر دۆزراوەتەوە

سەرچاوەیەکی ئەمنی دەڵێت، تەرمی ئەو هاوڵاتییە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە جێژنیکان لەنزیک بەحرکەی پارێزگای هه‌ولێر دۆزراوەتەوە کە پێدەچێت بەیانی ئەمڕۆ کوژرابێت.

ئەوە سێیەمین ئەندامی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانە لەماوەی هەفتەیەکدا تیرۆر دەکرێن

ئەوە سێیەمین ئەندامی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانە لەماوەی هەفتەیەکدا، دوای ئەوەی هەفتەی رابردو حزبەکە لە راگەیەندراوێکدا تیرۆرکردنی دو ئەندامی دیکەی لە ھاوینەھەوارێکی قەڵادزێ راگەیاند.

نیشانەکردن

هەولێر