خەندان-
سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمی کوردستان لە نوسراوێکدا داوا لە کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنى عێراق دەکات ئاماده‌یى نیشان بدات بۆ سه‌رپه‌رشتیکردنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان، داواش دەکات تا 18ی 12ی ئەمساڵ هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت.
سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا که 10ی ئەم مانگە به واژۆى سه‌رۆکى دیوانى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان ئاڕاسته‌ى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنى عێراق کراوه و دانه‌یه‌کیشى به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان دراوه، داواى کردوه کۆمسیۆن ئاماده‌یى نیشان بدات بۆ سه‌رپه‌رشتیکردنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان.
داواى کردوه کۆمسیۆن ئاماده‌یى نیشان بدات بۆ سه‌رپه‌رشتیکردنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان
له نووسراوه‌که‌دا ئاماژه به‌وه کراوه، به‌پێى فه‌رمانى هه‌رێمیى ژماره (90) له 26ی 3ی 2023 بڕیاردراوه هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان ڕۆژى 18ی 11ی 2023 به‌ڕێوه‌بچێت.
له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى شاراوانییه‌کانى عێراق له به‌روارى 18ی 12ی 2023 هەڵبژاردن بکرێت
سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمی کوردستان داوای کردوە کۆمیسۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنى عێراق ئاماده‌یى نیشان بدات بۆ سه‌رپه‌رشتیکردنى هه‌ڵبژاردن له به‌روارى دیاریکراودا، یانیش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى شاراوانییه‌کانى عێراق له به‌روارى 18ی 12ی 2023.