خەندان-
وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، عێراق به‌حکومەت و گەله‌وه به‌توندی تاوانه‌کانی داگیرکه‌ری زایۆنیستی شه‌رمه‌زار ده‌کات کە دەیکاتە سەر فەڵەستنین، دەشڵێت، "داوا لە هەمو هێزە چاکەکاران و ئاشتیخوازانی جیهان دەکەین کە کار بۆ ڕاگرتن و ئاشکراکردنی ئەم دوژمنکاریه بکەن و تاوانە قێزەونەکە ئیدانه بکەن وجیا بکه‌نه‌وه".
باسم عەواد، وتەبێژی حکومەتی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردوە، "عێراق به‌حکومەت و گەله‌وه به‌توندی تاوانه‌کانی داگیرکه‌ری زایۆنیستی شه‌رمه‌زار ده‌کات، که له‌ئه‌نجامیدا له‌ماوەی کاتژمێره‌کان ڕابردودا به‌ده‌یان قوربانی له‌نه‌وه بێگوناحه‌کانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستیمان لە شاری جێنین و که‌مپه‌کانی بوینه‌ته قوربانی".
به‌رده‌وامبونی قەوارەى داگیرکاری زایۆنیستى کردارێکە کە دەبێتە هۆی ناسەقامگیری و ئاسایش
ئاماژەی بەوەشکردوە، به‌رده‌وامبونی قەوارەى داگیرکاری زایۆنیستى له‌سه‌ر ئه‌م هەڵسوکەوتە شەڕانگێزانە، بەبێ بونی خۆپارێزی و به‌بێ یژدانانه و بەپشتگوێخستنى زلهێزەکان و به‌زاندنی سنوره‌کانی خۆی، کردارێکە کە دەبێتە هۆی ناسەقامگیری و ئاسایش لە سەرتاسەرى ناوچەکە، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر هەمو هێزە پشتوانخوازه‌کانی ئاشتی و دەزگا و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان ئەم هه‌ڵسوکه‌وتانه ئاشکرا بکەن، کە هاودژن له‌گه‌ڵ یاسا و داب ونه‌رێته نێودەوڵەتییه‌کان و هەمو یاساکانی مافی مرۆڤیش پێشێل ده‌که‌ن.
عێراق هەڵوێستە نه‌گۆڕه‌که‌ی خۆی دوپاتده‌کاته‌وه سه‌باره‌ت به‌مافی ڕەهای فەڵەستین بۆ ژیان لەسەر خاکی خۆی
وتەبێژی حکومەتی عێراق باسی لەوەشکردوە، "به‌م هه‌ڵوێسته یه‌کلاکه‌ره‌وه، عێراق هەڵوێستە نه‌گۆڕه‌که‌ی خۆی دوپاتده‌کاته‌وه سه‌باره‌ت به‌مافی ڕەهای فەڵەستین بۆ ژیان لەسەر خاکی خۆی، وره‌تکردنه‌وه‌ی ده‌ستدرێژیه‌کان بۆ سەر خاکەکەی، هەروەها له‌هه‌مبه‌ر مافه ره‌واکه‌ی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی نیشتمانی سەربەخۆی خۆی".
داوا لە هەمو هێزە چاکەکاران و ئاشتیخوازانی جیهان دەکەین کە کار بۆ ڕاگرتن و ئاشکراکردنی ئەم دوژمنکاریه بکەن
ئەوەشی خستەڕو، "هەروەها داوا لە هەمو هێزە چاکەکاران و ئاشتیخوازانی جیهان دەکەین کە کار بۆ ڕاگرتن و ئاشکراکردنی ئەم دوژمنکاریه بکەن و تاوانە قێزەونەکە ئیدانه بکەن وجیا بکه‌نه‌وه وه‌کو جۆرێک لە تیرۆری ڕون و ئاشکرا، کە زیان بە هەوڵەکانی سەقامگیری و ژیانی ئارام دەگەیەنێت کە گەلانی دۆست و برای ناوچەکە کار بۆ به‌رجه‌سته‌کردنی دەکەن".