هەواڵی ئەمڕۆ

خۆڵبارین بەڕێوەبەر و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە؛ لە هەرێم ئەگەری بارانبارین هەیە

02:41 - 08/06/2023

1228جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دەستەی کەشناسی عێراق کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی خۆڵ بارین و بەرزبونەوەی پلەکانی گەرمای دەکات، کەشناسی هەرێمیش دەڵێت، ئاسمان بە گشتى پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باکوری ڕۆژهەڵات ئەگەری ڕێژنە بارانی کورت خایەن هەیە. 

دەستەی کەشناسی عێراق لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردوە، "کەشوهەوای وڵات بۆ سبەینێ هەینی، لە ناوچەکانی ناوەڕاست هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، هاوکات کەشوهەوا لە ناوچەکانی باکور نیمچە هەور دەبێت،  لە ناوچەی باشور کەشوهەوایەکی باش دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور و پلەکانی گەرما نزیکە لە ڕۆژی پێشو لە سەرانسەری وڵات".

کەشوهەوای ڕۆژی شەممە نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارینی پەرشوبڵاو
ئاماژەی بەوەشکردوە، کەشوهەوای ڕۆژی شەممە نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بارانبارینی پەرشوبڵاو لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور دەبارێت، هاوکات کەشوهەوای ناوچەکانی باشور  نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشون لە سەرتاسەری وڵاتدا.
 سبەی هەینی ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور
هاوکات بەڕێوەبەرایەتی کەناشی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ  پێنجشەممە ئاسمان بە گشتى پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باکوری ڕۆژهەڵات ئەگەری ڕێژنە بارانی کورت خایەن هەیە، سبەی هەینی ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بە بەراورد بەتۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.