خەندان-
وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە روداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و دو کەسی دیکەش برینداربون.
ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسەر دو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری پیکاپ و دوتەنی بەیەکیاندا داوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و دو کەسی دیکەش برینداربون.
بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و تەرمەکەش رەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادوەری کراوە
ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای روداوەکە بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و تەرمەکەش رەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادوەری کراوە.
