نرخی نەوتی خاو سەقامگیر دەبێت

09:04 - 08/06/2023

2210جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ گۆڕانکارییەکی کەم لە نرخی نەوتدا رویدا، لەکاتێکدا وەبەرهێنەران نیگەرانییەکانیان سەبارەت بە خواست هەڵسەنگاند لە نێوان خاوبونەوەی ئابوری جیهانی بەرامبەر بە دابەزینی پێشبینیکراوی دابینکردن بەهۆی کەمکردنەوەی بەرهەمی سعودیە.

بەرمیلێک نەوتی برێنت 76.91 دۆلار و نەوتی تێکساسیش 72.51 دۆلارە
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوتی برێنت 0.04 سەنت واتا 0.05%ی نرخەکەی دابەزی و یەک بەرمیل گەیشتە 76.91 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هاوکات نرخی نەوتی تێکساسی ئەمریکاش 0.02 سەنت واتا 0.03%ی نرخەکەی دابەزی و یەک بەرمیل بە 72.51 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 نەوت دوێنێ بەرزببوەوە، ئەوەش بە پاڵپشتیی پلانەکانی سعودیە بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمی گەورەی بەرهەمهێنان
هەردو جۆرەکەی نەوت دوێنێ بەرزببونەوە، ئەوەش بە پاڵپشتیی پلانەکانی سعودیە بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمی گەورەی بەرهەمهێنان، بەڵام بەهۆی بەرزی عەمبارکردنی سوتەمەنی ئەمریکا و لاوازی داتاکانی هەناردەکردنی چینی، بەرزبونەوەی نرخەکان بە سنورداری ماوەتەوە.
 لە هەفتەی رابردودا بەرهەمی کۆگاکانی نەوتی خاوی ئەمریکا دابەزیوە
دوایین داتا کە لەلایەن ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە، دەریخستوە کە لە هەفتەی رابردودا بەرهەمی کۆگاکانی نەوتی خاوی ئەمریکا دابەزیوە، هاوکات پشکی نەوتی تەقێنراویش گەشەی کردوە.
لەماوەی ئەم هەفتەیەدا پشکی بەنزین 2 ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل بەرزبوەتەوە
ئیدارەی زانیاری وزە ئاماژەی بەوەکردوە، لەماوەی ئەم هەفتەیەدا پشکی بەنزین 2 ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل بەرزبوەتەوە، کە زیاترە لەوەی شیکارەکان پێشبینیان کردبو، کە 880 هەزار بەرمیل زیادیکردوە.

لەماوەی ئەم هەفتەیەدا پشکی ماددە تەقێنراوەکان نزیکەی 5.1 ملیۆن بەرمیل زیادی کردوە و پێشبینییەکانی شرۆڤەکاران زیاترە بۆ بەرزبونەوەی یەک ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل.
نیگەرانیی لەبارەی خواست لە گەورەترین بەکارهێنەری نەوت لە جیهاندا دروستبوە
گەشەسەندنی گەورەتر و چاوەڕوانکراو لە کۆگاکانی سوتەمەنی لە ئەمریکا نیگەرانییەکانی لەبارەی خواست لە گەورەترین بەکارهێنەری نەوت لە جیهاندا دروستکرد، بەتایبەتی کە پێشبینی دەکرا گەشتکردن زیاتر لە پشوی ڕۆژی یادکردنەوەدا بەرزبێتەوە.

هاوکات لەماوەی ئەم هەفتەیەدا کۆی نەوتی خاوی ئەمریکا بە بڕی 451 هەزار بەرمیل دابەزیوە، شرۆڤەکاران پێشبینیان کردوە یەک ملیۆن بەرمیل بەرزبێتەوە.

نیشانەکردن

نەوت