خەندان-
ئەمڕۆ دوای 9 ساڵ، شەش ژنی دیکەی ئێزدی لە مەراسیمێکدا لە دهۆک به که‌سوکاریان شادبونه‌وه و کەسوکارەکەشی بە چه‌پکه گوڵ و لێدانى ده‌هۆڵ و زورنا پێشوازییان لێکردن.
حوسێن قائیدی، بەڕێوەبەری نوسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی کوردی ئێزدیى، له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانىدا رایگەیاند، "ئه‌مڕۆ خۆشحاڵین که شەش ژنی دیکەی ئێزدی به که‌سوکاریان شادبونه‌وه، بێگومان باڵیۆزی نیازپاکیی نەتەوە یەکگرتوەکان، نادیە موراد هه‌وڵیکى زۆرىدا تاوه‌کو توانى ئه‌م ژنانه رزگار بکات، هەروەها سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان کارئاسانى کرد بۆ ئه‌وه‌ى به زوترینکات ئه‌م شه‌ش ژنه ئێزدىیه به که‌سوکاریان شاد ببنه‌وه".
ئاماژەی بەوەشکرد، کارەکانیان به‌رده‌وام ده‌بێت و سوپاسى حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد کە کاریان کردوە بۆ پرسی بێسەروشوێنبوانی ئێزدی.
چەکدارانی داعش شەش هەزار و417 کوردى ئێزدى رفاندوه
دوای ئەوەی لە مانگی حوزەیرانی 2014دا چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر شەنگال هەزاران ژن و کچی ئێزدی بێسەروشوێن بون، تاوەکو ئێستاش هەزارانی دیکەشان چارەنوسیان نادیارە، بەگوێرەی ئامارەکان، چەکدارانی داعش شەش هەزار و417 کوردى ئێزدى رفاندوه، له‌و ژماره‌یه سێ هه‌زار و 548 که‌سیان له ره‌گه‌زى مێ بون و دو هه‌زار و 869 که‌سیش له ره‌گه‌زى نێر بون.
تائێستا سێ هه‌زار و 568 که‌سیان رزگارکراون و دو هه‌زار و 693 رفێندراوى دیکه هێشتا بێ سه‌روشوێنن
هەر بەگوێرەی ئامارەکان، تائێستا سێ هه‌زار و 568 که‌سیان رزگارکراون و دو هه‌زار و 693 رفێندراوى دیکه هێشتا بێ سه‌روشوێنن.