هەواڵی ئەمڕۆ

سەرۆک بەرهەم و باڵیۆزی ئەمریکا: چارەسەری پێویست بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان بدۆزرێتەوە

10:00 - 07/06/2023

3926جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆک بەرهەم و باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبونەوە و دوپاتیانکردەوە لەگرنگی دۆزینەوەی چارەسەری پێویست و بنەڕەتی بۆ تێپەڕاندنی کێشە و قەیرانەکان لە رێگەی دیالۆگ و گفتوگۆی جددی.

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشوی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازیکرد لە ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و لەبارەی هەلومەرجی سیاسی و دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق گفتوگۆیانکرد.

دوپاتیانکردەوە لەگرنگی دۆزینەوەی چارەسەری پێویست و بنەڕەتی بۆ تێپەڕاندنی کێشە و قەیرانەکان
لە دیدارەکەدا هەردولا دوپاتیانکردەوە لەگرنگی دۆزینەوەی چارەسەری پێویست و بنەڕەتی بۆ تێپەڕاندنی کێشە و قەیرانەکان لە رێگەی دیالۆگ و گفتوگۆی جددی بە ئاڕاستەی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و هێنانەدی خۆشگوزەرانی و باشترکردنی بژێوی ژیانی خەڵک لە هەرێمی کوردستان و عێراق.