ئێران: وڵاتەکەمان دەکەینە ناوەندێکی ناوچەیی بۆ ئاڵوگۆڕی غاز

02:58 - 07/06/2023

1456جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی دوەم گەورەترین یەدەگی غازی هەیە لە جیهاندا، هەوڵیش دەدەن بە هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی روسیا، تورکمانستان و قەتەر ناوەندێکی ئاڵوگۆڕی گاز لە عەسلویە دروستدەکەن.

جەواد ئاوچی، وەزیری نەوتی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە وتارێکدا لە پەراوێزی کۆبونەوەی حکومەتی ئێران رایگەیاند، "لە سیانزەیەمین کابینەی حکومەتدا کاری باش لەبواری نەوت و گاز و پترۆکیمیایی کراوە و بۆ یەکەمجاریش پاڵاوگەیەک لە ناوچەی ئەمریکای لاتین و ڤەنزوێلا دامەزراوە، هەوڵدەدەین ئێران بکەینە ناوەندێکی ناوچەیی بۆ ئاڵوگۆڕی غاز".

ناتوانرێت سزا بەسەر ئەو بوارەدا بسەپێندرێت، چونکە جیهان پێویستی پێیەتی
ئاماژەی بەوەشکرد، ناتوانرێت سزا بەسەر ئەو بوارەدا بسەپێندرێت، چونکە جیهان پێویستی پێیەتی، "دامەزراندنی ئەم جۆرە پاڵاوگانەش لە وڵاتانی جیاجیادا بەردەوام دەبێت و یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم کابینەیە  دیپلۆماسییەتی وزەیە".
هاوردە، ترانزێت، ئاڵوگۆڕی غاز و پشکی بازرگانی غاز لە ناوچەکەدا لە زیادبوندایە
وەزیری نەوتی ئێران دەڵێت، "هاوردە، ترانزێت، ئاڵوگۆڕی غاز و پشکی بازرگانی غاز لە ناوچەکەدا لە زیادبوندایە، پلانی باشمان لە قۆناغی جێبەجێکردندایە، بەرهەمە نەوتییەکان ناتوانرێت سزا بخرێتە سەریان بەهۆی ئەو پێویستییەی کە لە هەمو جیهاندا هەیەتی".

نیشانەکردن

ئێران