هەواڵی ئەمڕۆ

تەندروستی جیهانی: عێراق هەنگاوەکانی بنیاتنانی سیستەمێکی پێشکەوتوی دەستپێکردوە

02:45 - 07/06/2023

1824جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی سودەکانی بەرنامەی دیجیتاڵکردنی بۆ دابینکردنی سەرچاوە و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە عێراق خستەوو، هاوکات جەختی لەوە کردەوەک کە عێراق یەکەمین بلۆکی بنیاتنانی داناوە لە جێبەجێکردنی سیستەمێکی تەندروستی دیجیتاڵی پێشکەوتو.

ئەحمەد زویتن، نوێنەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق لە وتارێکدا لە میانی بۆنەی کاراکردنی سیستمی چاودێریکردنی سەرچاوە و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان، رایگەیاند، "پەتای کۆرۆنا لایەنی نەرێنی لە هەمو ئاستەکاندا هەبو، بەڵام، هۆکارێک بو کە وای لە زۆرێک لە وڵاتان کرد پێداچونەوە بە سیستەمی تەندروستی و گونجاوی خۆیان بکەن، بەجۆرێک کە لەگەڵ پێداویستییەکانی هاوڵاتیان و ئاواتەکانیان بۆ ژیانێکی شایستە لە تەندروستی و خۆشگوزەرانیدا بگونجێت.

دوای پەتای کۆرۆنا  بڕیاریدا بە دامەزراندنی سیستەمی تەندروستی بەهێز
ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای پەتاکە عێراق بڕیاریدا بە دامەزراندنی سیستەمی تەندروستی و کارکردن بۆ بەهێزکردن و تاقیکردنەوەی ئەو خاڵە بەهێز و لایەنانەی کە گەشەپێدان پێویستی پێیەتی بۆ چارەسەرکردنی هەمو مەترسییەکانی کەرتی تەندروستی.
راسپاردەکان پەیوەستبون بە دیجیتاڵکردنی سیستەمی تەندروستی بۆ پێدانی داتا و زانیاری بەسود
نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق باسی لەوەشکرد، "راسپاردەکان پەیوەستبون بە دیجیتاڵکردنی سیستەمی تەندروستی بۆ پێدانی داتا و زانیاری بەسود بۆ بڕیاردانی دروست بۆ بەرەوپێشچون لە سیستەمی تەندروستی، بۆ ئەوەی بتوانێت هاوسەنگ بێت لەگەڵ ئەو پێشکەوتنانەی کە لەم کەرتە گرنگەدا لە ئاستی جیهانیدا بەدەست هاتون".
بە دەستپێکردنی سیستەمی دیجیتاڵکردن، سیستەمەکە سەرچاوە و خزمەتگوزارییەکان لە کەرتەکەدا دابین دەکات
ئەوەشی خستەڕو، بە دەستپێکردنی سیستەمی دیجیتاڵکردن، سیستەمەکە سەرچاوە و خزمەتگوزارییەکان لە کەرتەکەدا دابین دەکات، تەندروستی عێراق یەکەمین بلۆکی بیناسازی لە بنیاتنانەوە و ناساندنی سیستەمێکی تەندروستی دیجیتاڵی پێشکەوتودا داناوە، کەرتی تەندروستیش یەکێک دەبێت لەو کەرتەکان بۆ چونە ناو سیستمە دیجیتاڵییەکان بەگوێرەی ڕێنماییە نێودەوڵەتییەکان.

نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق دەڵێت، لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراق بەوەشەوە ناوەستن بەڵکو سیستەمێکیان بۆ بەدواداچونی داتای تەندروستی لە قەزاکانەوە دەستپێکرد، بەمەرجێک ئەم سیستەمە فەزای گونجاو بۆ دابەزاندن و بڵاوکردنەوەی داتای تەندروستی لە قەزاکاندا دابین بکات، بە شێوازێکی زانستی پێشکەوتو.

نیشانەکردن

عێراق تەندروستی