کوڕێک کە لەئارایشتگا خۆی کردبو بە کچ، لەکاتی دزیکردن دەستگیرکرا

08:44 - 07/06/2023

3660جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای ئەنبار رایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردوە کە جلوبەرگی ژنانی لەبەرکردبو و و قژی دەستکرد "بارۆکە"ی دانابو، لەکاتی ئەنجامدانی تاوانی دزیکردن دەستگیرکرا کە پێشینەی تاوانیشی هەیە و ساڵێک لەمەوبەر لەدادگا ئازادکراوە.
 
فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای ئەنبار لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی زانیاریان پێگەیشت لەسەر بونی کەسێک بە جلی ئافرەتان و قژی دەستکردەوە، لەلایەن دەزگای بەرەنگاربونەوەی تاوان لە شاری ڕومادی لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکرد و دەرکەوت، لە یەکێک لە ئارایشتگاکانی ئافرەتان، کوڕێک سەرەڕای جوانکاری، نیقاب و جلوبەرگی ژنانی لەبەرکردوە و پاشانیش قژی دەستکردی داناوە، دواتر روی لە شوێنە قەرەباڵغەکان کردوە بەمەبەستی دزیکردن. 

هێزە ئەمنیەکان لە بەشی بەرەنگاربونەوەی تاوانەکان توانیان لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەکەیدا دەستگیربکەن 

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزە ئەمنیەکان لە بەشی بەرەنگاربونەوەی تاوانەکان توانیان لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەکەیدا، ئەو تۆمەتبارە (سەعدون موحسن خەڵەف) دەستگیربکەن و پاش لێکۆڵینەوەش دەرکەوت کە ئەو پیاوەی خۆی کردوە بە ژن، پێشینەی هەیە و بە تاوانی دزیکردن پێشتر سزا دراوە، ساڵێک لەمەوبەریش سزاکەی تەواو کردوە و ئازادکراوە.

لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو تۆمەتبارە لەلایەن فەرمانگەی روبەڕوبونەوەی تاوانەکانی رومادیەوە بەردەوامە

ئەوەشی رونکردەوە، لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو تۆمەتبارە لەلایەن فەرمانگەی روبەڕوبونەوەی تاوانەکانی رومادیەوە بەردەوامە، داواش لەسەرجەم هاوڵاتیان دەکەن، لەکاتی بونی حاڵەتی نامۆ ئاگاداریان بکەنەوە، بۆئەوەی بتوانن بەر لەئەنجامدانی تاوانەکان بگرن.

نیشانەکردن

عێراق