ئەمریکا سزاکانی بۆسەر روسیا فراوانتر دەکات

07:01 - 05/06/2023

2430جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا سزاکانی بەسەر ڕوسیادا فراوانتر کرد و لەو چوارچێوەیەشدا لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەو وڵاتەوە، حەوت کەسایەتی نوێ و قەوارەیەکی یاسایی روسیا کرانە ئامانج.

وەزارەتی بەیاننامەی گەنجینەی ئەمریکا لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، حەوت کەسایەتی و قەوارەیەکی یاسایی سوریا دەخرێنە لیستی سزاکانیانەوە، بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی ئاشکرابکات.

لیستی سزاکانی ئەمریکا بە واتای دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی ئەو کەس و دامەزراوانە دێت کە دەکەونە سەر خاکی ئەمریکا

بەشداریکردن لە لیستی سزاکانی ئەمریکا بە واتای دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی ئەو کەس و دامەزراوانە دێت کە دەکەونە سەر خاکی ئەمریکا، هەروەها مامەڵەکردن لەگەڵیان و چونە ناو خاکی ئەمریکایان لێ قەدەغە دەکرێت.

دوای ئەوەی ڕوسیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ئۆکرانیا دەستپێکرد، وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەمریکا سزاکانیان بەسەر ڕوسیادا فراوانتر کرد و کاریگەری لەسەر کەسایەتییەکان و کۆمپانیاکان و کەرتە ئابوریەکان دروستکرد، لەلای خۆیەوە مۆسکۆ دوپاتیکردەوە کە بەرگری لە مافەکانی خۆی و مافی کۆمپانیا و هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات.

نیشانەکردن

ئه‌مریكا