هەواڵی ئەمڕۆ

لە سلێمانی شەڕ و پێكدادان رویدا و 15 بریندار هەیە

05:42 - 05/06/2023

56808جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

كەمێك لەمەوبەر لەئەنجامی دروستبونی شەڕە چەقۆ لەنێوان چەند كەسێكدا لە گەڕەكی چوارباخی شاری سلێمانی 15 كەس برینداربون و لەئێستاشدا بۆ نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی گواستراونەتەوە، هێزە ئەمنیەكانیش گەیشتونەتە شوێنی روداوەكە و لێكۆڵینەوە و بەدواداچونیان دەستپێكردوە.

سەرچاوەیەك لە تەندروستی سلێمانی بە خەندان-ی راگەیاند، قەرەجەكانی گەڕەكی چوارباخ ئێوارەی ئەمڕۆ لەناو خۆیاندا بۆتە شەڕیان و بەخاكەناز و چەقۆ هێرشیانكردۆتەسەر یەك.

لەئەنجامی شەڕەكە 15 كەس برینداربون

وتیشی، "لەئەنجامی شەڕەكە 15 كەس برینداربون، لەئێستاشدا بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە و چارەسەری پێویستیان بۆ دەكرێت".

هێزە ئەمنیەكان گەیشتونەتە شوێنی روداوەكە

لەلایەكی دیكەشەوە سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند، لەئێستادا هێزە ئەمنیەكان گەیشتونەتە شوێنی روداوەكە و چەند كەسێكیان دەستگیركردوە كە لەنێویاندا ژن هەیە، لێكۆڵینەوە و بەدواداچونیشیان بۆ هۆكاری سەرەكی ئەو شەڕە دەستپێكردوە. 

نیشانەکردن

سلێمانی