بەڤیدیۆ؛ دەنگێکی بەهێز واشنتنی هەژاند

11:26 - 04/06/2023

21876جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆ و فریاکەوتنی ئەمریکا رایگەیاند، دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە واشنتن بیستراوە بەبێ ئەوەی سەرچاوە و هۆکارەکەی ئاشکرابکات. 

وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆ و فریاکەوتن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نوسیویەتی، "ئاگاداری ڕاپۆرتەکانی سەرتاسەری واشنتنی پایتەختین لەسەر تەقینەوەیەک لە نیوەڕۆی ئەمڕۆدا. لە ئێستادا هیچ مەترسییەک نییە".

دەنگی تەقینەوەکە هاوکات لەگەڵ مەشقەکانی سوپای ئەمریکا

بەپێی هەواڵی میدیاکان، دەنگی تەقینەوەکە هاوکات لەگەڵ ئەو مەشقانەی کە سوپای ئەمریکا بۆ بەرگری ئاسمانی بەسەر کەنداوی چیساپیکدا ئەنجامیانداوە.

دانیشتوان لە دۆخێکی ترسناکدا پەیوەندییان بە ژمارە فریاگوزارییەکە کردوە

کەناڵی NBC بڵاویکردەوە، دانیشتوان لە دۆخێکی ترسناکدا پەیوەندییان بە ژمارە فریاگوزارییەکە کردوە دوای ئەوەی دەنگەکە بوەتە هۆی لەرزینی پەنجەرەی ماڵەکانیان و دەنگی ئاگادارکەرەوەکان.

ئاماژەی بەوەشکردوە، زۆرێک لە دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسای ناوخۆیی پێیانوایە، "سەرچاوەی ئەو تەقینەوەیەی کە لە دەوروبەری واشنتۆن بیستراوە تەقینەوە بوە". 

بەشی بەڕێوەبردنی فریاکەوتنی ناوچەی میریلاند ڕایگەیاندوە، "دەنگی تەقینەوەکە بەهۆی فڕینی ڕێگەپێدراوی فڕۆکەیەکی سەربازییەوە بوە"، هاوکات دەزگای ئاسایشی نیشتمانی پشتڕاستیکردوەتەوە کە لەمساتەدا هیچ هەڕەشەیەک لە ئارادا نییە.

دانیشتوانی ویلایەتی میریلاند و ڤێرجینیا ڕایانگەیاندوە، دوای کاتژمێر 8:00ی شەو بە کاتی ناوخۆی ئەمریکا، گوێیان لە تەقینەوەیەکی گەورە بوە.

 

نیشانەکردن

ئەمریکا