"ئیستفزازی سەربازی" چین بۆ ئەمریکا، ڤیدیۆی روبەڕوبونەوەکە بڵاودەکرێتەوە

09:42 - 04/06/2023

5640جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

هێزی دەریایی ئەمریکا کەشتییەکی چینی تۆمەتبار دەکات بەوەی کە جوڵەی "مەترسیدار"ی بە دەوری کەشتییەکی ئەمریکی لە گەروی تایوان ئەنجامداوە، ئەوەش دوای کەمتر لە 10 ڕۆژ لە ڕوداوێکی ئاسمانی نێوان هەردو وڵات لە ناوچەکەدا.

فەرماندەیی هێزی دەریایی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە، کەشتییە چینییەکە "مانۆڕی مەترسیداری لە نزیک چۆنگ هون" لە دەوروبەری کەشتییەکی ئەمریکی لە گەروی تایوان ئەنجامداوە.

کەشتییە چینییەکە لە لای چەپەوە بە چۆنگ هون تێپەڕیوە و دواتر لە دوری 150 مەتر رێگری لێکردوە
ئاماژە بەوەشکراوە، کەشتییە چینییەکە "لە لای چەپەوە بە چۆنگ هون تێپەڕیوە و دواتر لە دوری 150 مەتر رێگری لێکردوە"، کەشتییە ئەمریکییەکە "رێڕەوی خۆی گۆڕیوە و خاوبوەتەوە بۆ ئەوەی ڕوبەڕوی پێکدادان نەبێتەوە".
کەشتییە چینییەکە "جارێکی دیکە لە بەردەم پێشەوەی چنگ هون تێپەڕیوە 
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە، کەشتییە چینییەکە "جارێکی دیکە لە بەردەم پێشەوەی چنگ هون لە لای ڕاستەوە بۆ لای چەپ بە دوری دو هەزار مەتر تێپەڕیوە و بەردەوام بوە لە گەشتکردن لە پاڵ ئەو کەشتییە ئەمریکییەدا، کە 150 مەتر لێیەوە دور بوە".

ڕوداوەکە کاتێک رویداوە کە کەشتیی USS Chung Hun کە کەشتییەکی تێکدەری جۆری Aegisەو شانبەشانی کەشتیی کەنەدی HMCS Montreal لە گەروی تایوان تێپەڕیوە.
دەوریەی لەو شێوەیە ئەنجامدەدەن گوایە "ئازادی گەشتکردن" هەیە، ئەوە ئیستفزازییە بۆ چین
لایخۆیەوە لی شانگفو، وەزیری بەرگری چین بەرگری لە رۆیشتنی کەشتییەکی جەنگی کرد لە ڕێگای کەشتییەکی تێکدەری ئەمریکی و کەشتییەکی کەنەدی لە گەروی تایوان، ڕایگەیاند، دەوریەی لەو شێوەیە ئەنجامدەدەن گوایە "ئازادی گەشتکردن" هەیە، ئەوە ئیستفزازییە بۆ چین.
 چین هیچ کێشەیەکی نییە لەگەڵ تێپەڕبونی ئازاد
لە یەکەمین وتاری گشتی نێودەوڵەتیدا لە دوای بون بە وەزیری بەرگری لە مانگی ئازاردا، وەزیری بەرگری چین رایگەیاند، چین هیچ کێشەیەکی نییە لەگەڵ تێپەڕبونی ئازاد، بەڵام "دەبێت ڕێگری لە هەوڵەکان بکەین بۆ بەکارهێنانی ئەو ئازادیانە بەمەبەستی ئیستفزازکردن". 

لۆید ئۆستین، وەزیری بەرگری ئەمریکا دوێنێ رایگەیاند، واشنتن "لە بەرامبەر قسەی ناشرین یان زۆرەملێی چین نالەرزێت و بەردەوام دەبین لە گەشتکردن و فڕین بەسەر گەروی تایوان و دەریای باشوری چین".
فڕۆکەیەکی شەڕکەری چینی J-16 لە کۆتایی مانگی ڕابردودا "مانۆرێکی شەڕانگێزی ناپێویست"ی ئەنجامداوە
جگە لەوەش ئەمریکا ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی شەڕکەری چینی J-16 لە کۆتایی مانگی ڕابردودا "مانۆرێکی شەڕانگێزی ناپێویست"ی ئەنجامداوە لەکاتێکدا فڕۆکەیەکی سیخوڕی هێزی ئاسمانی ئەمریکای بەسەر دەریای باشوری چیندا گرتوە و ڕاستەوخۆ لەبەردەم لوتی فڕۆکەکەدا دەفڕی.

ئەو ڕوداوانە و ڕوداوەکانی پێشوتر ترسیان لە ڕوداوێکی ئەگەری دروستکردوە، کە ببێتە هۆی پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان هەردو وڵات لە کاتێکدا کە گرژییەکان لە ئێستاوە زۆرن.

نیشانەکردن

ئەمریکا چین