بایدن واژۆ لەسەر یاسای سەقفی قەرزەکان دەکات

08:17 - 03/06/2023

1549جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا واژۆ لەسەر یاسای سەقفی قەرزەکان دەکات و  بە ڕێوشوێنێک ڕێگە بە وڵاتەکەی دەدات خۆی لە نەدانی قەرزێکی "کارەساتبار" بەدور بگرێت.

ڕێوشوێنێک واژۆ دەکات کە ڕێگە بە زیادکردنی قەرزەکانی حکومەتی ئەمریکا دەدات
جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕێوشوێنێک واژۆ دەکات کە ڕێگە بە زیادکردنی قەرزەکانی حکومەتی ئەمریکا دەدات، کە مەترسی "کارەساتبار"ی نەدانی قەرز کە بەسەر گەورەترین ئابوری جیهاندا هەڵواسراوە لادەبات.
رۆژی شەممە (بەکاتی ئەمریکا) یاساکە واژۆ دەکەم
ئاماژەی بەوەشکرد، "رۆژی شەممە (بەکاتی ئەمریکا) یاساکە واژۆ دەکەم"، کە لەئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پەسەندکراوە.

ئەکی ئەم مانگە، کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "ئەنجومەنی نوێنەران پڕۆژەیاسای سنوری قەرزی فیدڕاڵیی بۆ ماوەی دو ساڵ دوادەخات، بەوەش حکومەت رێگا دەدات بێ دیاریکراو قەرز بکات و بەپێی پێویست و پابەندییەکانی قەرزە بداتەوە".
314 ئەندام لە بەرژەوەندی یاساکە دەنگیاندا و 117 ئەندامیش دژی یاساکە دەنگیاندا
لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکادا 314 ئەندام لە بەرژەوەندی یاساکە دەنگیاندا و 117 ئەندامیش دژی یاساکە دەنگیاندا.

ئەم پرۆژەیاسایە، سنوری قەرزکردنی 31 ترلیۆن و 400 ملیار دۆلار تا مانگی یەکی ساڵی 2025 رادەگرێت و خەرجییەکانی فیدڕاڵیی بە بڕی یەک تریلیۆن و 500 ملیار دۆلار لە ماوەی یەک دەیەدا، کەمدەکاتەوە.

نیشانەکردن

ئەمریکا