خەندان-
بەرپرسێکی هێزی ئاسمانی ئەمریکا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هەواڵگری دەستکرد کە بەرنامەی بۆ لەناوبردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی دانرابو، "یاخی بو" و بەڕێوەبەرە مرۆییەکەی "کوشت".
رۆژنامەی "ئیندیپێندنت"ی بریتانی لە زاری عەقید تاکەر هامیلتۆن، بەرپرسی تاقیکردنەوە و ئۆپەراسیۆنەکانی زیرەکی دەستکرد لە هێزی ئاسمانی ئەمریکا، بڵاویکردەوە، "فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە کە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکات، ئەرکی دەستنیشانکردن و لەناوبردنی شوێنە موشەکییەکان لە ژێر چاودێری کەسێکدا پێسپێردراوە، بەڵام بەڕێوەبەرە مرۆییەکە لە کۆتاییدا بڕیاردەدات کە ئایا هێرشەکە ئەنجام بدات یان نا".
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بڕیاریدا پێچەوانەی بڕیارە مرۆییەکان بێت و بەڕێوەبەرەکەی کوشت
ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئێمە فڕۆکەکەمان ڕادەهێنا بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکەی دوای ئەوەی بەڕێوەبەری مرۆیی 'بەڵێ'ی وت، کە ئاماژەیە بۆ پەسەندکردنی هێرشەکە، بەڵام فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بڕیاریدا پێچەوانەی بڕیارە مرۆییەکان بێت و بەڕێوەبەرەکەی کوشت".
ئەو بەرپرسەی هێزی ئاسمانی ئەمریکا دەڵێت، ئۆپەراسیۆنەکە "تاقیکردنەوەیەکی ھاوشێوە کراوە"، کە لە وێنەی فیلمێکی زانستی خەیاڵی وەرگیراوە.