خەندان-
كەوتنی جۆو بایدن سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەمیانەی بەشداریردنی لەخولی دەرچوانی خوێندكارانی هێزی ئاسمانی، كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە بەتایبەت دوای ئەوەی كە ئامادەیی خۆی دەربڕیوە جارێكی دیكە بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا خۆی كاندید بكاتەوە.
جۆو بایدن سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەكاتی بەشداریكردنی لە خولێكی نوێی دەرچونی خوێندكارانی هێزی ئاسمانی، لەسەر ستەیج كەوتەخوارەوە، ئەو گرتە ڤیدیۆییەش بەزویی كاردانەوەی زۆری لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان لێكەوتەوە.
بایدنی تەمەن ٨٠ ساڵ لەكاتی دابەشكردنی بڕوانامە بەسەر دەرچوانی ئەكادیمیای هێزی ئاسمانی لە ویلایەتی كۆلۆرادۆ، پێی هەڵخلیسكا
جۆو بایدنی تەمەن ٨٠ ساڵ لەكاتی دابەشكردنی بڕوانامە بەسەر دەرچوانی ئەكادیمیای هێزی ئاسمانی لە ویلایەتی كۆلۆرادۆ، پێی هەڵخلیسكا و كەوتەخوارەوە، پاش كەوتنیشی بەرپرسانی ئەكادیمیای هێزی ئاسمانی و پاسەوانە تایبەتەكانی هەڵیانگرتەوە.
ئەم ڕوداوە نیگەرانی زیاتر لەسەر تەمەنی بەتەمەنترین سەرۆكی ئەمریكا دروستدەكات
ئەم ڕوداوە نیگەرانی زیاتر لەسەر تەمەنی بەتەمەنترین سەرۆكی ئەمریكا دروستدەكات كە داوای خولی دوەمی دەكات، كۆمارییەكان سەرنجیان لەسەر تەندروستی بایدنە و لەماوەی ئەم مانگەی ئێستادا زیاتر لە 60 نوێنەری پارتی كۆمارییەكانی ئەمریكا نامەیەكیان بۆ جۆو بایدن سەرۆك كۆمار ناردوە و داوایان كردوە تاقیكردنەوەیەك ئەنجامبدات بۆ هەڵسەنگاندنی توانا دەرونییەكانی یان كشانەوە لە كێبڕكێی داهاتوی سەرۆكایەتیی ئەمریكا.
لەو كاتەوەی جۆو بایدن بوە سەرۆك كۆمار، كۆمارییەكان سێ نامەیان ناردوە كە داواكاری هاوشێوەیان هەبوە، بەڵام هەمویان پشتگوێخراون.
هیچ ئاماژەیەك نییە بۆ ئەوەی هیچ پشكنینێكی دەرونی بۆ كرابێت
لە دوایین نامەدا كۆمارییەكان ئاماژەیان بەوەكردوە، سەرەڕای ئەوەی سەرۆكی ئەمریكا لە ساڵانی 2021 و 2023 پشكنینی جەستەیی بۆ كراوە، بەڵام هیچ ئاماژەیەك نییە بۆ ئەوەی هیچ پشكنینێكی دەرونی بۆ كرابێت.
ئەگەر بایدن لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ساڵی 2024دا سەركەوتن بەدەستبهێنێت، ئەوا لە كۆتایی خولی دوەمی تەمەنی دەبێتە 86 ساڵ.
جۆو بایدن پێشتر ڕایگەیاندبو، ڕاستگۆ دەبێت لەگەڵ هاوڵاتیانی ئەمریكی و ئەگەر هەر كێشەیەكی تەندروستی هەبێت، بەئاشكرا رایدەگەیەنێت و نایشارێتەوە.
دوایین هەنگاویان كەوتنی جۆو بایدن لە كاتی سەردانەكەیدا بو بۆ مەزارگەیەك لە ژاپۆن، هەروەها چاودێریكردنی هەندێك لە گفتوگۆكانی كە پەیوەندییان بە چوارچێوەیەكی ڕون و تێگەیشتوەوە نییە، ئەمەش نیگەرانی لە بارەی سەرۆك كۆمارەوە دروستدەكات.