نرخی نەوت بەرزبۆوە

09:23 - 01/06/2023

5848جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

 ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەمڕۆ پێنجشەممە زیاتر لە دو دۆلار بەرزبۆوە، یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانیشی بۆ لاوازبونی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدراوەکان دەگەڕێتەوە، هەروەها گەشبینی بە ئاسۆی وەستانی بەرزکردنەوەی ڕێژەی سود لە ئەمریکا و دەنگدانی یەکلاکەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر پڕۆژە یاسای سەقفی قەرزەکانی حکومەت هۆکارێکی دیکەی بەرزبونەوەکەی ئەمشەوی نەوتە.

هەردو جۆری نەوتی برێنت و رۆژئاوای تەکساس لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی ئەم هەفتەیە دابەزینی بەرچاویان بەخۆوە بینی، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ جارێکی دیکە رویان لەبەرزبونەوە کرد و بەجۆرێک بەرمیلێک نەوتی برێنت 2.13 دۆلار بەرزبۆوە کە دەکاتە رێژەی 2.93%ی نرخەکەی و گەیشتە 74.73 دۆلار، هەروەها بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش 2.51 دۆلار بەرزبۆوە کە دەکاتە رێژەی 3.59% و گەیشتە 70.60 دۆلار.

پێشبینی دەکەن کە بانکی ناوەندی ئەمریکا لە کۆبونەوەی داهاتودا ڕێژەی سودی خۆی ڕابگرێت

بەرپرسانی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ئاماژەیان بە ئەگەری دیاریکردنی ڕێژەی سود لەم مانگەدا کرد، بەپێی پێوەرەکانی CME FedWatch، ئێستا بازاڕەکان بە ڕێژەی 72.6% پێشبینی دەکەن کە بانکی ناوەندی ئەمریکا لە کۆبونەوەی داهاتودا ڕێژەی سودی خۆی ڕابگرێت.

سەرنجی بازاڕی نەوت لەسەر کۆبونەوەی ئۆپێک +ە

سەرنجی بازاڕی نەوت لەسەر کۆبونەوەی ئۆپێک +ە کە پێکهاتوە لە ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت و ئۆپێک و هاوپەیمانەکانی بە ڕوسیاشەوە لە رۆژی 4ی (حوزەیران/6)ی 2023 کە شایەتحاڵی گفتوگۆی ئەگەری کەمکردنەوەی زیاتری نەوت دەبێت بەرهەمهێنانی نەوت یان مانەوە لە هەمان ئاستی ئێستادا.

لە لایەکی دیکەوە، داتاکانی ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا لە ڕاپۆرتی هەفتانەی خۆیدا ئاشکرایکردوە، لە ماوەی هەفتەی کۆتایی هاتنی 26ی ئایاردا، پشکەکانی نەوتی خاوی ئەمریکا چوار ملیۆن و 490 هەزار بەرمیل بەرزبوەتەوە، ئەمەش پێچەوانەی پێشبینییەکانی شرۆڤەکاران بوە، کە ئاماژەیە بۆ دابەزینی یەک ملیۆن و 100 هەزار بەرمیل بۆ ماوەی هەفتەی ڕابردو.

نیشانەکردن

ئەمریکا نەوت