ناوی "پوتن" کێشە بۆ منداڵێکی تەمەن دو ساڵ دروستدەکات

08:36 - 01/06/2023

6342جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بۆ جاری هەشتەم لەسەریەک دەسەڵاتدارانی خۆجێی سوید داواکاریی ژن و مێردێکی سویدییان ڕەتکردەوە بۆ ئەوەی ناوی منداڵەکەیان بنێن و بە فەرمی بە ناوی پوتن تۆماری بکەن و ئاماژەیان بەوەدا، منداڵەکەیان لە ساڵی 2021ەوە لەدایکبوە و ناویان ناوە پوتن، بەڵام دەسەڵاتداران رازی نابن.
 
بەگوێرەی روسیا تودەی، دەسەڵاتدارانی سوید، ئانی و رۆنی کە دو هاوسەری دانیشتوی گوندی هێشولتن لەمافی دیاریکردنی ناوی منداڵەکەیان بێبەش دەکەن، پوتنی تەمەن دو ساڵ پاش ئەوەی دەچێتە باخچەی ساوایانەوە، دەسەڵاتداران ناوەکەی بە "نیکۆلای" تۆماردەکەن، لەبەرامبەریشدا ئانی دایکی لەسەر لۆکەری تایبەت بەمنداڵەکەی ناوەکەی "پوتن" هەڵدەکۆڵێت تا رەش نەکرێتەوە و هەموان بە پوتن ناوی بهێنن.

کەسوکار و خزمانی ئەو ژن و پیاوە، منداڵەکە بە پوتن بانگدەکەن

کەسوکار و خزمانی ئەو ژن و پیاوە، منداڵەکە بە پوتن بانگدەکەن، بەبێ ئەوەی گوێ بەو ناوە بدەن کە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە بۆی دیاریکراوە. 

کاتێک چاوت پێی دەکەوێت، یەکسەر تێدەگەیت کە ئەم منداڵە کۆپییەکی بچوکی پوتنە و زۆر شێوەی لەو دەچێت

رۆنی باوکی پوتنە و لەوبارەیەوە دەڵێت، "منداڵەکەمان دەیەوێت بۆ خۆی بڕیار بدات، هەمو شتێک دەبێت بەپێی ئارەزوی خۆی ئەنجامبدرێت، کاتێک چاوت پێی دەکەوێت، یەکسەر تێدەگەیت کە ئەم منداڵە کۆپییەکی بچوکی پوتنە و زۆر شێوەی لەو دەچێت".

ئانی و ڕۆنی بڕیاریان داوە جارێکی دیکە داوای دانپێدانان بە بڕیارەکەیان بکەن، بەڵام ئامادەن سازش بکەن بۆ گڕینی پیتێکی ناوی منداڵەکەیان بەجۆرێک پیتی "ت"ی بۆ زیاد بکەن و منداڵەکەیان بە ناوی (پوتتن) تۆماربکەن.