خەندان-
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەپەیامێکدا بەبۆنەی 48 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، "یەکێتی بزاڤێکی نیشتیمانی دڵسۆزانەیە و بەڕوی دیکتاتۆریەتەوە چالاک بوە، هەوڵیدا بۆ بەدەستهێنانی داواکاری ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و سیاسی".
محەمەد شیاع سودانی لەپەیامێکدا بڵاویکردەوە، "لەم ڕۆژانە یادی 48 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەکەینەوە، وەکو بزاڤێکی نیشتیمانی دڵسۆزانە بەڕوی دیکتاتۆریەتەوە چالاک بوە، هەوڵیدا بۆ بەدەستهێنانی داواکاری ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و سیاسی، بەهیوابون بە دیموکراسیەت بۆ گەلی کورد بەتایبەتی و هەمو گەلی عێراق بەگشتی".
یادی هەڵوێستە شەرەفمەندانەی سەرۆکی کۆچکردو مامجەلال تاڵەبانی دەکەینەوە
ئاماژەی بەوەشکردوە، "بەم بۆنەوە یادی هەڵوێستە شەرەفمەندانەی سەرۆکی کۆچکردو مامجەلال تاڵەبانی دەکەینەوە، دامەزرێنەری یەکێتی و کەسایەتی نیشتیمانی کۆکراوە، هەوڵەکانی کە لەبیر ناکرێن لەپێناو بیناکردنی عێراقی نوێ، دامەزراندنی ئاڕاستەی دەستوری و دادپەروەری و یەکسانی، کە لەوێنەیەکی زیندودا بۆ وڵاتەکەمان بەرپای کردوە بۆ ئەوەی بەبڕوابونەوە هەنگاو بنێت بەرەو بەرجستەکردنی دەستکەوتە گەورەکان کە نەوەکانی بەخوێن و قوربانیدانی هەمیشە لەیاد بەدەستیان هێناوە".
هیوای سەرکەوتن بۆ هەوڵە ئەرێنیەکان بۆ ڕێبازی یەکێتی لەبەهێزکردنی پێشکەوتن و ئاشتی کۆمەڵگەیی دەخوازین
سەرۆک وەزیرانی عێراق هەر لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی ئاڕاستەی هەمو تێکۆشەرانی یەکێتی و سەرکردە و کادرە چالاکەکانی و هەمو ئەو کەسانەی کەلەسەر رێبازی خێر و بەخشینەوەن و بەرژەوەندی خەڵک وەکو ئامانج و مەبەستی کاری نیشتیمانی داناوە دەکەین، هیوای سەرکەوتن بۆ هەوڵە ئەرێنیەکان بۆ ڕێبازی یەکێتی لەبەهێزکردنی پێشکەوتن و ئاشتی کۆمەڵگەیی دەخوازین".
ئەوەشیخستۆتەڕو، "نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و هەمو شەهیدانی بزوتنەوەی کوردی و هەمو شەهیدانی بزاڤی نیشتیمانی عێراق، ئەوانەی بەقوربانیدانیان عێراقێکی ئارام و سەرکەتو و برایەتی و خۆشەویست داهێناوە".