خەندان-
مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری دارایی ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، هۆكاری بەردەوامی مانەوەی بەرزی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار لە بازاڕەكان، بۆ زۆری خواست لەسەر دۆلاری كاش دەگەڕێتەوە لەبازاڕەكان، بەزیاتر خستنەڕو، بەهاكەی دادەبەزێت.
مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری محەمەد شیاع سودانی بۆ كاروباری دارایی رایگەیاند، رێكاری نوێ بۆ سیاسەتی گواستنەوەی دەرەكی لە كۆتایی مانگی (تشرینی یەكەم/12)ی 2022ەوە دیاریكراوە لەلایەن هاوكاری دارایی نێودەوڵەتی سەبارەت بە وردبینیكردنی پارە گواستراوەتەوە بۆ دەرەوەی وڵات لە ڕێگەی پەنجەرەی فرۆشتنی دراوی بیانی لە فەرمانی دابینكردنی دارایی بازرگانی دەرەكی بۆ كەرتی تایبەت و مەبەستی دارایی.
بۆ یەكەمجار ڕێكارەكانی گواستنەوەی دەرەكی بەستراوەتەوە بە پلاتفۆرمێكی وردبینییەوە
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ یەكەمجار ڕێكارەكانی گواستنەوەی دەرەكی بەستراوەتەوە بە پلاتفۆرمێكی وردبینییەوە كە چاودێری ئاستی پابەندبون دەكات لە هەنگاوە یاسایی و شەرعی ئەو پارانەی كە بە دۆلاری ئەمریكی دەگوازرێنەوە، بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لەو كەسە و یاساییبونی گواستنەوەكەی.
بانكی ناوەندی عێراق سێ پاكێجی گرنگ و نەرمی دەركردوە كە ئاسانكاری دەكەن بۆ مامەڵەی دەرەكی بە دۆلار
مەزهەر محەمەد ساڵح ئەوەشی رونكردەوە، "لەماوەی ئەمساڵدا بانكی ناوەندی عێراق سێ پاكێجی گرنگ و نەرمی دەركردوە كە ئاسانكاری دەكەن بۆ مامەڵەی دەرەكی بە دۆلار لەڕێگەی پلاتفۆرمی پابەندبونی نێودەوڵەتییەوە، بەڕێژەی 10% لەسەرەتای مانگی شوباتی 2023، هەمو ئەمانەش بونە هۆی دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار.
بازاڕی دراوی بیانی و چڕبونەوەی خواست لەسەر دۆلاری نەختینەیی هێشتا بەردەوامە
راوێژكارەكەی سودانی دوپاتیكردەوە، بازاڕی دراوی بیانی و چڕبونەوەی خواست لەسەر دۆلاری نەختینەیی هێشتا بەردەوامە لەروی دابینكردنی دارایی بازرگانی نافەرمی، هەر ئەمەش بۆتە هۆكار بۆ دروستكردنی فشاری بەردەوام بۆسەر سەقامگیری بازاڕی دراو، هەر ئەمەش وایكردوە دۆلار 12 دینار لەبازاڕەكان بەراورد بە نرخی فەرمی زیاتر بێت.
بەهای دۆلار سەرەڕای رێكارەكانی بانكی ناوەندی بۆ دابەزینی بەهاكەی، بەردەوامە لەبەرزبونەوە بەرامبەر بەدینار و لەئێستاشدا 100 دۆلار بە 147 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.